+ -

عَنْ أَنَسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قالَ:
«لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ، حَتَّى يُحِبَّ لِأَخِيهِ مَا يُحِبُّ لِنَفْسِهِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 13]
المزيــد ...

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت ؛ هەتاوەکو ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براكەیشی پێی خۆش بێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 13]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە ئیمانی كامڵ نایەتە دی هەتاوەكو مسوڵمان ئەوەی بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت ؛ لە پەرستنەكان وخێر وچاكەكانی دونیا ودواڕۆژ، وئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی ناخۆش بێت، بۆیە ئەگەر بینی براكەی كەمتەرخە لە ئاینداریدا؛ پێویستە كۆشش بكات بۆ چاككردنەوەی، وئەگەر بینی لەسەر خێر وچاكەیە پێویستیە یارمەتی بدات وپشتیوانی بكات، وئامۆژگاری بكات لە بابەتەكانی ئاین ودونیادا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی سڕبی ڕۆمانی مالاگاشی كانادی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبە مرۆڤ چی بۆ خۆی پێی خۆشە ؛ بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت، چونکە نەفی کردن ونەبوونی ئیمان لە ئەو کەسەی کە ئەوەى بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ براکەی پێی خۆش نییە؛ ماناى ئەوەیە ئەمە واجبە.
  2. برایەتی لە پێناو خواى گەورە لەسەرووی برای ڕەچەڵەکە ؛ بۆیە مافەکانى واجبترە.
  3. حەرامبوونی هەموو شتێک کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەم خۆشەویستیە لە قسە وکردەوەکان وەکو فێڵکردن وغەیبەت کردن وحەسوودی بردن ودەستدرێژی کردنە سەر مسوڵمان یان ماڵ وسامانی یان کەسایەتی وشەرەفی.
  4. بەكارهێنانی هەندێك دەستەواژەی هاندەر لەسەر ئەم كردەوەیە وەكو: (بۆ براكەیشی).
  5. كیرمانی -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: هەروەها ئەوەی بۆ خۆی پێی ناخۆشە بۆ براكەیشی پێی ناخۆش بێت ؛ ئەمیش لە ئیمانەوەیە، لە فەرموودەكەدا باسی نەكرد چونكە خۆشویستنی شتێك ئاماژەیە بۆ ڕق لێبوون لە دژەكەی، بۆیە باس نەكردنی بەهۆی ئەم ئاماژەیە بووە.
زیاتر