عن معن بن يزيد بن الأخنس رضي الله عنهم قال: كان أبي يزيدُ أَخْرجَ دَنَانِيرَ يتصدقُ بها، فوضعها عند رجلٍ في المسجدِ، فجِئْتُ فأخذتُها فأَتَيْتُهُ بها، فقال: واللهِ، ما إيَّاكَ أردتُ، فخَاصَمْتُهُ إلى رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم فقال: «لكَ ما نويتَ يا يزيدُ، ولك ما أخذتَ يا معنُ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە مەعنی کوڕی یەزیدی کوڕی ئەخنەسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: یەزیدی باوکم چەند دینارێکی دەرهێنا بۆئەوەى بیکاتە خێر، لە لای پیاوێک هەڵیگرت لە مزگەوتدا، هاتم (دینارەکانم) برد وهێنام بۆ لای (یەزید)، ئەویش ووتی: والله نەمویست بە تۆی ببەخشم، سکاڵام برد بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەى تۆ نیەتت بوو (پێت بەخشرا لە پاداشت) ئەی یەزید، وئەوەى بردت بۆ تۆیە ئەی مەعن».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
یەزیدی کوڕی ئەخنەس چەند درهەمێکی دەرهێنا بۆئەوەى بیکاتە خێر لەسەر هەژارەکان، وئەم بڕە پارەیەی لە لای پیاوێک هەڵگرت لە مزگەوتدا، مەعنی کوڕی هات وپارەکەى لە پیاوەکە برد، باوکی (یەزید) ووتی: نەمویست ئەم درهەمانە وەکو خێر بە تۆ ببەخشم، چوون بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى دادوەری بکات لە نێوانیاندا، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی : (ئەوەى تۆ نیەتت بوو -پێت بەخشرا لە پاداشت- ئەی یەزید): چونکە خێرەکەت بەخشی بە هەژارێک لە هەژارانی مسوڵمانان بۆیە بە پێی نیەتت پاداشت دەدرێیتەوە. (وئەوەى بردت بۆ تۆیە ئەی مەعن): چونکە هەژار بوو وشایستەی ئەوە بوو باوکی یارمەتی بدات.