عَنْ جُنْدُبِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ:
كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَنَحْنُ فِتْيَانٌ حَزَاوِرَةٌ، فَتَعَلَّمْنَا الإِيمَانَ قَبْلَ أَنْ نَتَعَلَّمَ القُرْآنَ، ثُمَّ تَعَلَّمْنَا القُرْآنَ، فَازْدَدْنَا بِهِ إِيمَانًا.
[صحيح] - [رواه ابن ماجه] - [سنن ابن ماجه: 61]
المزيــد ...
لە جوندوبی کوڕی عبد اللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، وگەنجی بەهێز بووین، فێری ئیمان (باوەڕ) دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر ببین، پاشان فێری قورئان بووین، و بەهۆیەوە ئیمانمان زیادی دەکرد.
[صەحیحە] - [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە] - [سنن ابن ماجه - 61]
جوندوبی کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بووین، و گەنجی بەهێز و توندوتۆڵ بووین؛ و نزیک بووین لە پێگەیشتن، لەلای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فێری باوەڕ دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر بین، پاشان كاتێك فێری قورئان بووین؛ بەهۆیەوە باوەڕمان زیادی كرد.