عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَا مِنَ الأَنْبِيَاءِ نَبِيٌّ إِلَّا أُعْطِيَ مَا مِثْلهُ آمَنَ عَلَيْهِ البَشَرُ، وَإِنَّمَا كَانَ الَّذِي أُوتِيتُ وَحْيًا أَوْحَاهُ اللَّهُ إِلَيَّ، فَأَرْجُو أَنْ أَكُونَ أَكْثَرَهُمْ تَابِعًا يَوْمَ القِيَامَةِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 4981]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەموو پێغەمبەرێک موعجیزەی پێ بەخشراوە كە بەهۆیەوە خەڵکی باوەڕیان پێهێناوە، بەڵام ئەوەى بە من بەخشراوە وەحیە لە لایەن خوداوە كە بۆی دابەزاندووم (مەبەست قورئانی پیرۆزە)؛ بۆیە هیوادارم کە زۆرترین شوێنکەوتووم هەبێت لە نێو پێغەمبەراندا لە ڕۆژی قیامەتدا».
-
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە هەموو پێغەمبەران خوای گەورە پشتیوانی لێکردوون، و نیشانە و موعجیزەی سەرسوڕهێنەری پێبەخشیوون کە بەڵگەن لەسەر پێغەمبەرایەتییان، و ئەوانەی ئەم موعیجزانە دەبینن وا دەخوازێت دەستبەجێ باوەڕ بە ڕاستگۆییان بهێنن، و مرۆڤی بێباوەڕ لە ئاست ئەم ڕكابەریەدا شکستی هێناوە بە شێوەیەک کە ناتوانێت لە خۆی دووری بخاتەوە، بەڵام ڕەنگە نکۆڵی لێبكات و سەرکێش بێت. و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- نیشانە و موعجیزەکەی قورئانە کە خوای گەورە بە وەحی ناردوویەتی بۆی، بەهۆی ئەوەی موعجیزەی ئاشکرا و بەردەوامی تێدایە، و بەهۆی زۆری و گشتگیری سوودەكانی، و بانگەواز و بەڵگە و هەواڵدانی تێدایە سەبارەت بە ڕووداوەكانی داهاتوو؛ بۆیە سوودەکەی گشتگیرە بۆ ئامادەبوو و بۆ ئامادەنەبوو و بۆ ئەوانەی لە داهاتوو دێن، پاشان فەرمووی: هیوادارم کە زۆرترین شوێنکەوتووم هەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.