1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە پرسیار لە ئەنەس کرا دەربارەی چۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: «وشەکانی درێژ دەکردەوە (بە مەد)

عَنْ قَتَادَةَ قَالَ:
سُئِلَ أَنَسٌ كَيْفَ كَانَتْ قِرَاءَةُ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ فَقَالَ: «كَانَتْ مَدًّا»، ثُمَّ قَرَأَ: {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} [الفاتحة: 1] يَمُدُّ بِبِسْمِ اللَّهِ، وَيَمُدُّ بِالرَّحْمَنِ، وَيَمُدُّ بِالرَّحِيمِ.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە قەتادەوە دەڵێت:
پرسیار لە ئەنەس کرا دەربارەی چۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؟ ووتی: «وشەکانی درێژ دەکردەوە (بە مەد)». پاشان {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} [الفاتحة: 1]ی دەخوێند، (بسْمِ اللَّهِ) و (الرَّحْمَنِ) وَ (الرَّحِيمِ)ی درێژ دەكردەوە.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە صحيح البخاري - 5046

شیکردنەوە

پرسیار كرا لە ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: دەنگی لە خوێندنەوەدا درێژ دەکردەوە؛ (ا:ئەلیف) ی درێژ دەكردەوە لە پاش (ل:لام) و لە پێش (هـ:هائـ) لە وشەی (اللە)، و دیسانەوە (ا:ئەلیف) ی درێژ دەكردەوە لەپاش (م:میم)ی و لە پێش (ن:نون) لە وشەی (الرحمن)، و (ی:یائی) درێژ دەكردەوە لە پاش (ح:حائـ) و لە پێش (م:میم) لە وشەی (الرحیم).

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەد (درێژکردنەوە) بریتییە لە تێرکردنی (درێژکردنەوەی دەنگی) پیتەکانی مەد؛ کە بریتین لە ئەلیف و واو و یائـ، ئەگەر بێ جووڵە (ساكین) بن و پێش خۆیان جووڵەیەک (حەرەکەیەك) هەبێت كە گونجاو بێت بۆیان.
  2. ڕوونکردنەوەی ڕێبازی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لە قورئان خوێندندا.
  3. جێبەجێکردنی کرداری بۆ ڕوونکردنەوەی سیفەت وچۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
  4. سیندی دەڵێت: كاتێك دەڵێت: (دەنگی درێژ دەکردەوە)؛ واتا: دەنگی ئەو پیتانەی درێژ دەكردەوە کە شیاوی درێژکردنەوەن، و ئەمەی وەکو یارمەتیدەرێک بەکاردەهێنا بۆ تێڕامان و بیرکردنەوە و بیرخستنەوە بۆ ئەوانەی كە بیر دەكەنەوە.
  5. گرنگی فێربوونی زانستی تەجوید و زانستەکانی قورئان.
  6. بۆ تێگەیشتن لە دەقەکان دەگەڕێینەوە بۆ زانایان، هەروەکو چۆن پرسیار لە ئەنەس کرا -ڕەزای خوای لێبێت- و ئەویش وەڵامەكەی بۆ پرسیارکار ڕوون کردەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TH ไทย التايلندية
AS অসমীয়া الأسامية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية