عَنِ ابْنِ أَبِي مُلَيْكَةَ:
عَنْ بَعْضِ أَزْوَاجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -قَالَ: أَبُو عَامِرٍ، قَالَ نَافِعٌ: أُرَاهَا حَفْصَةَ- أَنَّهَا سُئِلَتْ عَنْ قِرَاءَةِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَتْ: إِنَّكُمْ لَا تَسْتَطِيعُونَهَا قَالَ: فَقِيلَ لَهَا أَخْبِرِينَا بِهَا. قَالَ: فَقَرَأَتْ قِرَاءَةً تَرَسَّلَتْ فِيهَا قَالَ أَبُو عَامِرٍ: قَالَ نَافِعٌ: فَحَكَى لَنَا ابْنُ أَبِي مُلَيْكَةَ {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} [الفاتحة: 2] ثُمَّ قَطَّعَ {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} [الفاتحة: 1] ثُمَّ قَطَّعَ {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}.
[صحيح] - [رواه أحمد] - [مسند أحمد: 26470]
المزيــد ...
لە ئیبن ئەبی مولەیكەوە دەڵێت:
لە یەکێک لە خێزانەكانی پێغەمبەرەوە -صلی الله علیه وسلم-؛ -(ئەبو عامر) دەڵێت: نافیع ووتی: پێم وایە حەفسە بوو- کە پرسیاری لێکرا دەربارەی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم-، ئەویش ووتی: «ئێوە ناتوانن (وەک ئەو بیخوێننەوە)». پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن بوو. ووتی: خوێندنەوەیەکی لەسەرخۆ و ڕوون بوو، ئەبو عامر دەڵێت: نافیع ووتی: ئیبن ئەبی مولەیکە بۆی گێڕاینەوە (كە بەم شێوەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی دەخوێندەوە): {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} پاشان دەوەستا، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} پاشان دەوەستا، {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}.
-
پرسیار كرا لە حەفسە دایکی باوەڕداران -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: ئێوە ناتوانن وەکو ئەو بخوێننەوە، پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن قورئانی دەخوێندەوە. نافیع دەڵێت: ئیبن ئەبی مولەیکە قورئانی بۆ خوێندینەوە بە خوێندنەوەیەك کە پەلەی تێدا نەکرد و لەسەرخۆ بوو؛ بۆئەوەی چۆنیەتی قورئان خوێندنی پێغەمبەریان بۆ بگێڕێتەوە -صلى الله عليه وسلم-، و شێوازی دەربڕینەكانی نزیك بكاتەوە بۆیان بۆئەوەی لێی تێبگەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، پاشان {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەكەی بڕی، وبەو شێوەیە.