1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئاگاداربن هەریەکێک لە ئێوە لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە (موناجاتی دەکات)، بۆیە با هیچ كەسێكتان ئازاری ئەوانی تر نەدات

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
اعْتَكَفَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي المَسْجِدِ، فَسَمِعَهُمْ يَجْهَرُونَ بِالقِرَاءَةِ، فَكَشَفَ السِّتْرَ، فَقَالَ: «أَلَا إِنَّ كُلَّكُمْ مُنَاجٍ رَبَّهُ، فَلَا يُؤْذِيَنَّ بَعْضُكُمْ بَعْضًا، وَلَا يَرْفَعْ بَعْضُكُمْ عَلَى بَعْضٍ فِي القِرَاءَةِ»، أَوْ قَالَ: «فِي الصَّلَاةِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا ئیعتیکافی کرد، گوێی لێبوو کە خەڵکی بە دەنگی بەرز قورئانیان دەخوێند، پەردەکەی لادا، وفەرمووی: «ئاگاداربن هەریەکێک لە ئێوە لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە (موناجاتی دەکات)، بۆیە با هیچ كەسێكتان ئازاری ئەوانی تر نەدات، و با هیچ كەسێكتان لە کاتی خوێندنەوەی (قورئان) یان لە نوێژدا دەنگی بەسەر دەنگی ئەوانی تردا بەرز نەکاتەوە».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود) ڕیوایەتی كردووە سنن أبي داود - 1332

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم لە مزگەوتەكەیدا ئیعتیكافی دەكرد لە نێو خێمەیەكدا؛ بۆ نزیکبوونەوە لە الله، و بیستی كە هاوەڵانی بە دەنگێکی زۆر بەرز قورئان دەخوێننەوە و بەهۆی ئەمەوە ئازاری یەكتر دەدەن. پەردەکەی خێمەكەی لادا، و سەرزەنشتی ئەوانەی کرد کە ئەو کارە دەكەن، و فەرمووی: هەمووتان بە خوێندنەوەی قورئان؛ لە پەروەردگارتان دەپاڕێنەوە، بۆیە ئازاری یەكتر مەدەن، و با هیچ کەسێک دەنگی بەسەر ئەوی تردا بەرز نەکاتەوە لەكاتی خوێندنەوەی قورئاندا یان لە نوێژدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی كردن لە بەرزکردنەوەی دەنگ لەكاتی خوێندنەوەی قورئاندا؛ ئەگەر ئازاردان و بێزار کردنی کەسێکی تێدا بێت.
  2. پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- هاوەڵانی فێری ئەدەب و ڕەوشتەکانی قورئان خوێندن دەكرد.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

29 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TH ไทย التايلندية
AS অসমীয়া الأسامية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
HU Magyar المجرية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية