+ -

عَنْ عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«فِي الجَنَّةِ مِائَةُ دَرَجَةٍ مَا بَيْنَ كُلِّ دَرَجَتَيْنِ كَمَا بَيْنَ السَّمَاءِ وَالأَرْضِ، وَالْفِرْدَوْسُ أَعْلاَهَا دَرَجَةً وَمِنْهَا تُفَجَّرُ أَنْهَارُ الجَنَّةِ الأَرْبَعَةُ، وَمِنْ فَوْقِهَا يَكُونُ العَرْشُ، فَإِذَا سَأَلْتُمُ اللَّهَ فَسَلُوهُ الفِرْدَوْسَ».

[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 2531]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە بەهەشتدا سەد پلە هەیە، لە نێوان هەردوو پلەیەك وەكو -دووری- نێوان ئاسمان وزەویە، وفیردەوس بەرزترین پلەیە ولەوێوە چوار ڕووبارەكەی بەهەشت هەڵدەقوڵێن، وعەرش لە سەرەوەیەتی، بۆیە ئەگەر داواتان لە الله كرد؛ داوای فیردەوسی لێبكەن».

[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 2531]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە قیامەتدا بەهەشت سەد پلە وئاستی هەیە، ولە نێوان دوو پلە وەكو دووری نێوان ئاسمان وزەویە، وبەرزترین شوێنی ئەم بەهەشتانە؛ بەهەشتی فیردەوسە، وچوار ڕووبارەكەی بەهەشت لەوێوە هەڵدەقوڵێن، وعەرش لە سەرەوەی فیردەوسە؛ ئەگەر داواتان لە الله كرد ئەوا داوای فیردەوسی لێبكەن، چونكە ئەو لە سەرووی هەموو بەهەشتەكانە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جياوازی خەڵكی بەهەشت لە پلەیاندا، ئەمیش بە پێی ئیمان وكردەوە چاكەكانە.
  2. هاندان بۆ داوا كردن لە الله بەوەی پلە بەرزەكانی فیردەوسی ببەخشێت بە بەندە لە بەهەشتدا.
  3. فیردەوس بڵندترین شوێنی بەهەشتە، وباشترینیانە.
  4. پێویستە مسوڵمان هیمەت وكۆششی باڵا بێت، وهەوڵ بدات بۆ گەیشتن بە بەرزترین پلەكان وباشترینیان لە لای الله -سبحانه وتعالی-.
  5. ڕووبارەكانی بەهەشت چوارن؛ ئاو وشیر ومەی وهەنگوین، وئەمانە لە قورئاندا باسكراون هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: {مَثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ فِيهَا أَنْهَارٌ مِنْ مَاءٍ غَيْرِ آسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِنْ لَبَنٍ لَمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ ‌مِنْ ‌خَمْرٍ لَذَّةٍ لِلشَّارِبِينَ وَأَنْهَارٌ مِنْ عَسَلٍ مُصَفًّى} [محمد: 15] واتە: {شێوەی نایابی ئەو بەھەشتە وایە کە بەڵێن دراوە بە پارێزکاران وخواناسان چەندەھا ڕووباری تێدایە لە ئاوی سازگاری تام وبۆن نەگۆڕاو وە چەندەھا ڕووبار لەشیر کە تامی نەگۆڕاوە وە چەندەھا ڕووبار لەشەرابی نایابی بەلەزەت وخۆش بۆ بنۆشانی وە چەند ڕووباریشی تێدایە لەھەنگوینی پاڵفتە}.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر