عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّ أَوَّلَ زُمْرَةٍ يَدْخُلُونَ الجَنَّةَ عَلَى صُورَةِ القَمَرِ لَيْلَةَ البَدْرِ، ثُمَّ الَّذِينَ يَلُونَهُمْ عَلَى أَشَدِّ كَوْكَبٍ دُرِّيٍّ فِي السَّمَاءِ إِضَاءَةً، لاَ يَبُولُونَ وَلاَ يَتَغَوَّطُونَ، وَلاَ يَتْفِلُونَ وَلاَ يَمْتَخِطُونَ، أَمْشَاطُهُمُ الذَّهَبُ، وَرَشْحُهُمُ المِسْكُ، وَمَجَامِرُهُمْ الأَلُوَّةُ الأَنْجُوجُ، عُودُ الطِّيبِ وَأَزْوَاجُهُمُ الحُورُ العِينُ، عَلَى خَلْقِ رَجُلٍ وَاحِدٍ، عَلَى صُورَةِ أَبِيهِمْ آدَمَ، سِتُّونَ ذِرَاعًا فِي السَّمَاءِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 3327]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«یەكەم كۆمەڵ كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان دار عودی بۆن خۆشە، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن، شەست باڵ درێژن لە ئاسماندا».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 3327]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت یەكەم كۆمەڵ لە ئیمانداران كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا لە ڕۆشناییدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، سیفەتەكانیان هەمووی كامڵە بۆیە میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان خۆشترین بۆن وبەرام وبۆنی بخوڕی لێوە دەردەچێت، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن لە درێژی وڕواڵەتدا، درێژی لاشەیان شەست باڵە لە ئاسماندا.