عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ:
قَالَ لِي النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «اقْرَأْ عَلَيَّ»، قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، أَأَقْرَأُ عَلَيْكَ، وَعَلَيْكَ أُنْزِلَ؟ قَالَ: «نَعَمْ» فَقَرَأْتُ سُورَةَ النِّسَاءِ حَتَّى أَتَيْتُ إِلَى هَذِهِ الآيَةِ: {فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ، وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاَءِ شَهِيدًا} [النساء: 41]، قَالَ: «حَسْبُكَ الآنَ» فَالْتَفَتُّ إِلَيْهِ، فَإِذَا عَيْنَاهُ تَذْرِفَانِ.
المزيد
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «قورئانم بۆ بخوێنە»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، قورئان بۆ تۆ بخوێنم لەکاتێکدا بۆ تۆ دابەزیووە؟! فەرمووی: «بەڵێ»، منیش سورەتی -النساء-م بۆ خوێند، هەتاوەکو گەیشتم بە ئەم ئایەتە: {فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاَءِ شَهِيدًا} [النساء: 41] واتە: {ئەمجا (حاڵی کافران) چۆن بێت کاتێک ھێنامان لە ھەموو ئومەتێکدا شاهیدێک (کە پێغەمبەرەکەیانە) تۆیشمان ھێنا (ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) بووی بە شاهێد بەسەر ئەوانەوە}، فەرمووی: «ئێستا ئەوەندە بەسە»، (ئیبن مەسعود) دەڵێت: سەیرم كرد بینیم فرمێسک بە چاوەکانیدا دێتە خوارەوە.