عَنْ عُمَرَ بْنِ الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ:
أَنَّ رَجُلًا عَلَى عَهْدِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ اسْمُهُ عَبْدَ اللَّهِ، وَكَانَ يُلَقَّبُ حِمَارًا، وَكَانَ يُضْحِكُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَدْ جَلَدَهُ فِي الشَّرَابِ، فَأُتِيَ بِهِ يَوْمًا فَأَمَرَ بِهِ فَجُلِدَ، فَقَالَ رَجُلٌ مِنَ القَوْمِ: اللَّهُمَّ الْعَنْهُ، مَا أَكْثَرَ مَا يُؤْتَى بِهِ؟ فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لاَ تَلْعَنُوهُ، فَوَاللَّهِ مَا عَلِمْتُ أَنَّهُ يُحِبُّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6780]
المزيــد ...
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک هەبوو؛ بە ناوی عبد الله، بە (حیمار) ناسراو بوو، و پێغەمبەری خودای دەهێنایە پێکەنین -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سزای جەڵدی لێدا بەهۆی خواردنەوەی (مەی). ڕۆژێکیان دیسانەوە بەهەمان تۆمەت هێنرایەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و فەرمانی كرد و سزای جەڵدی لێدرا لەسەر ئەوە، پیاوێک لەناو خەڵکەکەدا ووتی: خودایە، نەفرەتی لێبکە! چەندەها جارە بەهۆی ئەمەوە دەهێنرێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەفرەتی لێ مەکەن، چونکە سوێند بە خودا؛ من دەزانم کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت».
[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6780]
لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پیاوێک هەبوو؛ ناوی عبد الله بوو، نازناوی حیمار بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-ی دەخستە پێکەنین بە هەندێک لە قسەكانی، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سزای دابوو لەسەر خواردنەوەی مەی، ڕۆژێکیان هێنرایە لای بەهۆی مەی خواردنەوە، فەرمانی پێكرا و سزا درا. یەکێک لە ئامادەبووان جنێوی پێدا، ووتی: نەفرەتی خوای لێبێت، چەند زۆر دەهێنرێت بەهۆی مەی خواردنەوە؟! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: نزای لێ مەکەن بە دوورخستنەوە لە ڕەحمەتی خودا، سوێند بە خودا، من هیچ نازانم سەبارەتی جگە لەوە نەبێت کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت.