عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«بَدَأَ الْإِسْلَامُ غَرِيبًا، وَسَيَعُودُ كَمَا بَدَأَ غَرِيبًا، فَطُوبَى لِلْغُرَبَاءِ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 145]
المزيــد ...
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئیسلام بە نامۆیی دەستپێكرد، وبە نامۆیی دەگەڕێتەوە، بۆیە موژدە بێت بۆ ئەوانەی كە نامۆن».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 145]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئیسلام سەرەتا بە نامۆیی دەستیپێكرد لە نێو خەڵكێكی دیاریكراو وشوێنكەوتووانی كەم بوون، ودیسانەوە ئیسلام بە نامۆیی دەگەڕێتەوە بەهۆی كەمی ئەو كەسانەی پابەندن پێوەی وەكو پێویست، بۆیە موژدە بێت لەوانەی كە نامۆن، وبەختەوەر وئاسوودە بن وچاویان ئۆقرە بگرێت.