+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«لاَ يَزَالُ قَلْبُ الكَبِيرِ شَابًّا فِي اثْنَتَيْنِ: فِي حُبِّ الدُّنْيَا وَطُولِ الأَمَلِ».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 6420]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«هێشتا دڵی بەتەمەن گەنجە لە دوو شتدا: خۆشەویستی دونیا وهیوا درێژی».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 6420]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە پیاوی بەتەمەن هەر پیرتر دەبێت ولاشەی لاوازتر دەبێت بەڵام دڵی هێشتا هەر گەنجە لەسەر خۆشویستنی دوو شت: یەكەم: خۆشەویستی دونیا وزۆر كردنی سامان. دووەم: خۆشەویستی درێژی ژیان وتەمەن وهیوا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی ئەو سروشتەی مرۆڤی لەسەر دروستكراوە، ئەمیش بریتیە لە خۆشویستنی دونیا وهیوا درێژی.
  2. ئاماژەیە بۆ سەرزەنشتكردنی هیوا درێژی و بەپەرۆشبوون لەسەر كۆكردنەوەی پارە وسامان، ئەم سەرزەنشتكردنە مەبەست لێی خۆئامادەكردنە بۆ مردن، هەروەها ئاماژەیشە بۆ فەزڵ وپاداشتی: خێركردن بۆ دەوڵەمەند وداوا نەكردن بۆ هەژار.
  3. خۆشەویستترن شت بە لای نەوەی ئادەم نەفسی خۆیەتی، وهیوای ئەوەیە بۆ هەتاهەتایە بمێنێت، بۆیە حەز دەكات تەمەنی درێژ بێت، وحەز بە پارە وسامان دەكات؛ چونكە گەورەترین هۆكارە بۆ بەردەوامی تەندروستی وچێژ، بۆیە هەركاتێك هەست بكات بەوەی شتێك لەمانە خەریكە نامێنێت یان لەدەستی دەدات؛ ئەوا زیاتر خۆشی دەوێت وهیوادارە هەر بەردەوام بێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر