عَنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِيَّاكُمْ وَمُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ، فَإِنَّمَا مَثَلُ مُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ كَقَوْمٍ نَزَلُوا فِي بَطْنِ وَادٍ، فَجَاءَ ذَا بِعُودٍ، وَجَاءَ ذَا بِعُودٍ، حَتَّى أَنْضَجُوا خُبْزَتَهُمْ، وَإِنَّ مُحَقَّرَاتِ الذُّنُوبِ مَتَى يُؤْخَذْ بِهَا صَاحِبُهَا تُهْلِكْهُ».
[صحيح] - [رواه أحمد] - [مسند أحمد: 22808]
المزيــد ...
لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«وریای گوناهە بە كەمدانراوەكان بن، چونكە نمونەی گوناهە بە كەمدانراوەكان وەكو خەڵكانێكن دابەزینە خوارەوەی دۆڵێك، یەكێكیان لقە دارێكی هێنا، وئەوی تر لقە دارێكی تری هێنا، هەتاوەكو نانەكەیان لێنا، وگوناهە بە كەمدانراوەكان هەركاتێك خاوەنەكەی بگرێت لەناوی دەبات».
[صەحیحە] - [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [مسند أحمد - 22808]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە شلڕەوبوون لە كردنی گوناهە بچووكەكاندا، وزۆر كردنیان بە گشتی دەبنە هۆی تیاچوون، ولێرەدا نمونەیەكی هێنایەوە: خەڵكانێك چوونە نێو دۆڵێكەوە، وهەریەكێكیان چڵە دارێكی بچووكی هێنا، هەتاوەكو نانەكەیان لێنا بەهۆی كۆكردنەوەی ئەو چڵە دارانە، بەهەمان شێوە گوناهە بەكەمدانراوەكان هەركاتێك سزای خاوەنەكەیان بدرێت وتەوبەیان لێنەكات یان خوای لێی خۆش نەبێت؛ ئەوا تووشی تیاچوونی دەكەن.