+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«أَكْثِرُوا ذِكْرَ هَادمِ اللَّذَّاتِ» يَعْنِي الْمَوْتَ.

[حسن] - [رواه الترمذي والنسائي وابن ماجه] - [سنن ابن ماجه: 4258]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«زۆر یادی لەناوبەری چێژەكان بكەن»، واتا مردن.

[حەسەنە] - - [سنن ابن ماجه - 4258]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریمان دەكات بەوەی زۆر یادی مردن بكەین وبە بیری خۆمانیدا بهێنینەوە؛ چونكە بە بیركردنەوە لە مردن مرۆڤ قیامەتی لەبیر ناچێتەوە، وبەهۆی ئەمەوە خۆشەویستی چێژەكانی دونیا لە دڵیدا دەڕووخێت بەتایبەت ئەوانەیان كە حەرامن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مردن چێژەكانی دونیا دەبڕێتەوە، بەڵام دەرهەق بە ئیماندار دەیگوازێتەوە بەرەو چێژەكانی قیامەت وچێژەكانی بەهەشت وئەو خێر ونیعمەتە مەزنەی تێیدا بەدەستی دەهێنێت.
  2. بیركردنەوە لە مردن وئەوەی لەپاشی دێت؛ هۆكارە بۆ تەوبە كردن ودەستهەڵگرتن لە تاوان وخۆئامادەكردن بۆ قیامەت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر