+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّمَا بُعِثْتُ لِأُتَمِّمَ مَكَارِمَ الْأَخْلَاقِ».

[حسن] - [رواه البخاري في الأدب المفرد وأحمد والبيهقي] - [السنن الكبرى للبيهقي: 20819]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«من تەنها بۆ ئەوە نێردراوم كە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بكەم».

[حەسەنە] - - [السنن الكبرى للبيهقي - 20819]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە خوای گەورە -عز وجل- ئەوی ناردووە بۆئەوەی ڕەوشت وفەزڵ وكردەوە جوانەكان كامڵ بكات؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نێردراوە بۆئەوەی پەیامی پێغەمبەرانی پێشوو تەواو بكات، وتەواوكاری ڕەوشتە جوانەكانی عەرەبە، ئەوان خێریان خۆشدەویست وڕقیان لە شەڕ وخراپە بوو، خەڵكانێكی جوامێر وبەخشندە وشكۆدار بوون، وخوای گەورە پێغەمبەری نارد -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەی بە ڕەوشتە جوانەكان كامڵ بن وڕەوشت وخووە ناشیرینەكانیان نەهێڵێت وەكو شانازی كردن بە باوباپیران، وخۆبەگەورەزانین، وبەچاوی سووك سەیركردنی هەژار وهتد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتە جوانەكان، ونەهی كردن لە پێچەوانەكانیان.
  2. ڕوونكردنەوەی گرنگی ڕەوشتە جوانەكان لە شەریعەتی ئیسلامدا، ولە ڕاستیدا لە ئەولەویەتەكانیدان.
  3. خەڵكی جاهیلیەت هەندێك لە ڕەوشتە جوانەكانیان تێدا مابوو، لەوانەیش: بەخشندەیی وئازایەتی وزۆر ڕەوشتی تر كە ئاینی ئیسلام هات بۆ ئەوەی كامڵیان بكات.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی سینهالی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر