عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رَضيَ اللهُ عنه:
أَنَّ جِبْرِيلَ أَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: يَا مُحَمَّدُ اشْتَكَيْتَ؟ فَقَالَ: «نَعَمْ» قَالَ: «بِاسْمِ اللهِ أَرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنِ حَاسِدٍ، اللهُ يَشْفِيكَ بِاسْمِ اللهِ أَرْقِيكَ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2186]
المزيــد ...
لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی فەرموو: «ئەی موحەمەد، ئایا نەخۆشیت؟»، فەرمووی: «بەڵێ»، ئەویش (جبریل) فەرمووی: «بِسْمِ الله أرْقِيكَ، مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ، مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ أَوْ عَيْنِ حَاسِد، اللهُ يَشْفِيك، بِسمِ اللهِ أُرقِيك». «واتە: بەناوى خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم -بۆئەوەى خودا شیفات بۆ بنێرێت-، لە هەموو شتێک کە ئازارت دەدات، ولە شەڕی هەموو نەفس وچاوێک کە حەسوودیت پێ ببات، خودا شیفات بۆ بنێرێت، بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2186]
جبریل -علیه السلام- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپرسیاری لێكرد: ئەی موحەمەد، ئایا نەخۆشیت؟ فەرمووی: بەڵێ. جبریل ڕوقیەی خوێند بەسەر پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: «بِسْمِ الله:بەناوى خودا»؛ داوای یارمەتی وبە هاناوە هاتن لە الله دەكەم، «أرْقِيكَ:ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم»؛ وخوای گەورە پەنات بدات، «مِنْ كُلِّ شَيْءٍ يُؤْذِيكَ:لە هەموو شتێك زیانت پێبگەیەنێت»؛ بچووك یان گەورە بێت، «مِنْ شَرِّ كُلِّ نَفْسٍ:لە شەڕی هەموو نەفسێك»؛ كە پیسە، «أَوْ عَيْنِ حَاسِد:یان چاوی حەسوودێك»؛ كە لێت بدات وزیانت پێبگەیەنێت، «اللهُ يَشْفِيك:خودا شیفات بۆ بنێرێت»؛ وبتپارێزێت لە هەموو نەخۆشیەك، «بِسمِ اللهِ أُرقِيك:بەناوی خودا ڕوقیەت بەسەردا دەخوێنم»»؛ دووبارەی كردەوە بۆ جەختكردنەوە، ولە سەرەتادا بەم نزایە دەستیپێكرد وكۆتایی پێهێنا وەكو ئاماژەیەك بۆئەوەی هیچ یەكێك ناتوانێت سوود بهێنێت وزیان لابدات جگە لە الله نەبێت -سبحانه وتعالی-.