عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«مَنْ حَمَلَ عَلَيْنَا السِّلَاحَ فَلَيْسَ مِنَّا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 7071]
المزيــد ...

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی چەک هەڵبگرێت بەرامبەرمان ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 7071]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری دەدات لە چەك هەڵگرتن دژی مسوڵمانان ؛ بۆ ترساندنیان یان دزی كردن لێیان، هەركەسێك ئەمە بكات بەناهەق ؛ تاوانێكی لە تاوانە گەورەكانی کردووە، وشایستەیە ئەم هەڕەشە توندەی لێبكرێـت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەكە هەڕەشە وهۆشداریەكی توندی تێدایە لەسەر شەڕ وناكۆكی نێوان مسوڵمانان.
  2. لە گەورەترین خراپەكانی سەر زەوی ئەوەیە كەسێك چەك هەڵبگرێت دژی مسوڵمانان، وخراپە وئاژاوە بنێتەوە بە كوشتن.
  3. ئەم هەڕەشەیە ؛ ڕووبەڕووبونەوەی هەق وڕاست ناگرێتەوە، وەكو جەنگان دژی ستەمكاران وخراپەكاران وهتد.
  4. حەرامێتی ترساندنی مسوڵمانان بە چەک وهاوشێوەکانی، ئەگەر بۆ گاڵتەیش بێت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (58)
زیاتر