عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا ينظر الله إلى رجل أَتَى رجلًا أو امرأةً في دُبُرٍ».
[صحيح] - [رواه الترمذي والنسائي في السنن الكبرى]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە بچێت بۆ لای پیاوێک (نێربازی بکات) یان بۆ لای ئافرەتێک لە کۆمەوە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکەیە بەڵگەیە لەسەر حەرام بوونی (نێربازی) ئەمیش ئەوەیە کە پیاوێک بچێت بۆ لای پیاوێکی تر لە کۆمیەوە کە ئەم کارە قێزەوەنە لە کارى قەومی لوتە کە خودا بەو شێوەیە سزای دان کە لە قورئانی پیرۆزدا باسکراوە، وبە هەمان شێوە چوون بۆ لای ئافرەت لە کۆمەوە هەمان حوکمی هەیە، وخودا سزای ئەم کەسانە دەدات بەوەى کە سەیریان ناکات وڕەحمیان پێناکات، وئەمیش بەهۆی ئەنجامدانى تاوانێک کە لە تاوانی زینا گەورەترە، چونکە خراپە وپیسی وقێزەوەنی زۆری تێدایە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر