+ -

عن حكيم بن معاوية القشيري، عن أبيه، قال: قلت: يا رسول الله، ما حَقُّ زوجة أحَدِنَا عليه؟، قال: «أن تُطْعِمَهَا إذا طَعِمْتَ، وَتَكْسُوَهَا إِذَا اكْتَسَيْتَ -أو اكْتَسَبْتَ- ولا تضرب الوجه، ولا تُقَبِّحْ، ولا تَهْجُرْ إلا في البيت».
[حسن] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موعاویەی کوڕی حەیدەی قوشەیری -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مافی خێزانی یەکێک لە ئێمە چییە لەسەرمان؟ ئەویش فەرمووی: «خۆراکی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خۆراکت خوارد، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد -یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد-، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت (هەجری نەکەیت -بەجێی نەهێڵیت-) مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت».
[حەسەنە] - [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

موعاویەی قوشەیری -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە مافەکانى خێزان (هاوسەر) لەسەر پیاو، ئەویش ڕوونی کردەوە کە واجب ئەوەیە کە خواردنی وپۆشاکی پێببەخشیت بە پێی هەبوون وتوانا، ونەهی کرد لە لێدانی دەموچاوی وجوێندان پێی، وهەروەها نەهی کرد لە قسە دابڕان لەگەڵ خێزاندا (هەجر کردنی) مەگەر تەنها لەسەر جێگا نەبێت، واتا نابێت خانووەکە جێبهێڵێت وبچێت بۆ خانووەکەى تر، یان خێزانەکەى لەماڵ دەربکات وبینێرێت بۆ ماڵێکی تر، بەڵکو بۆ ماوەیەک قسەی لەگەڵدا دادەبڕێت لە ناو ماڵدا لە کاتی بوونی ناکۆکی هەتا ئەم ناکۆکیە نامێنێت؛ چونکە سروشتی مرۆڤ وژیان بەو شێوەیە ناکۆکی وشەڕ هەر ڕوودەدات بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەم شتانەى کردووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر