عن جابر رضي الله عنه قال: "كانت اليهود تقول: إذا جَامَعَها مِن وَرَائِها جاء الولد أَحْوَلَ، فنزلت: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ}، [البقرة: 223]".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «جولەکە دەیانووت: ئەگەر لە پاشەوە جیماعی لەگەڵدا بکات؛ منداڵەکە خێل دەردەچێت، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ} [البقرة: 223] واتە: {ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن جا تۆوەکانتان بوەشێننە ناو کێڵگەکانتانەوە (مەبەست چوونە لایانە) بەھەرشێوەیەک دەتانەوێت (لەشوێنی تایبەتی خۆی کە پێشەوەیە نەک پاشەوە)}».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

جولەکە شێوازی جیماع کردنیان سنووردار کردبوو، بە بێ هیچ زانستێک، وئەوس وخەزرەج قسە وحاڵەتەکانى ئەوانیان وەردەگرت وکردەوەیان پێدەکرد؛ چونکە خاوەن کتێبن -ئەهلی کیتابن-، ولە ڕیزی ئەو بانگەشە هەڵە وپوچەڵەیان ئەوە بوو دەیانووت: ئەگەر پیاو لە پاشەوە لەگەڵ ژنەکەى جووت بێت -واتە ئەندامی زاوزێی نێرینە بگات بە ئەندامی زاوزێی مێینە لەکاتێکدا پیاوەکە لە پشتی ژنەکەوە بێت- ؛ ئەگەر قەدەر وابێت منداڵێک ببێت بەهۆی ئەم جووتبوونەوە منداڵەکە خێل دەردەچێت، بۆیە خواى گەورە ئەم ئایەتە دابەزی: {نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ} [البقرة: 223] واتە: {ژنەکانتان کێڵگەی خۆتانن جا تۆوەکانتان بوەشێننە ناو کێڵگەکانتانەوە (مەبەست چوونە لایانە) بەھەرشێوەیەک دەتانەوێت (لەشوێنی تایبەتی خۆی کە پێشەوەیە نەک پاشەوە)}، ئەمە بە درۆخستنەوەى بانگەشە پوچەڵەکەیانە، ڕوونکردنەوەى ئەوەیە کە خواى گەورە جووتبوونی حەڵاڵ کردووە بە مەرجێک لە پێشەوە بێت؛ واتا ئەندامی زاوزێ پیاوەکە بە ئەندامی زاوزێی ئافرەتەکەى بگات ئەگەر جووتبوونەکە بەهەر شێوەیەک بێت؛ چونکە هەروەکو ئاشکرایە چوونە لای ئافرەت لە پاشەوە -کۆمیەوە- حەرامە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر