عن أبي هريرة رضي الله عنه ، قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إذا دعا الرجل امرأته إلى فراشه فَأَبَتْ فَبَاتَ غَضْبَانَ عليها لَعَنَتْهَا الملائكة حتى تصبح».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاوێک خێزانەکەى بانگ بکات بۆ سەرجێگایی کردن (جیماع کردن) وئافرەتەکە ڕەتی بکاتەوە، وپیاوەکە شەوی بەسەردا بێت ولێی توڕەبێت؛ ئەوا فریشتەکان نەفرەت لەو ئافرەتە دەکەن هەتا بەیانی بەسەردا دێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە پێویستە ئافرەت داوای مێردەکەى جێبەجێبکات ئەگەر داوای کرد جیماعی لەگەڵدا بکات، وئەگەر داواکەى جێبەجێ نەکات ومێردەکەى توڕە بێت ئەوا فریشتەکان نەفرەت لەو ئافرەتە دەکەن هەتا بەیانی دەکاتەوە، ونەفرەتکردنی فریشتەکان واتە نزا دەکەن بەوەى ئەو ئافرەتە دوور بێت لە ڕەحمەتی خواى گەورە، ئەمە بەستراوەتەوە بە توڕەیی وناڕەحەت بوونی مێردەکە بەڵام ئەگەر مێردەکە ڕازی بوو توڕە نەبوو ئەوا ئەم نەفرەتە نایگرێتەوە، ویان ئەگەر ئافرەتەکە عوزرێکی شەرعی هەبوو وەکو ئەوەى نەخۆش بێت یان هەر عوزرێکی تری هەبێت کە نەتوانێت سەرجێی لەگەڵدا بکات ئەوا لێرەدا ئاساییە، بەڵام ئەگەر هیچ بیانوویەکی نەبێت ئەوا پێویستە وەڵامی مێردەکەى بداتەوە چونکە ئەمە مافى مێردەکەیەتی بەسەریەوە، وئەگەر مێرد بینی کە ئافرەتەکەى حەز بە سەرجێی دەکات ئەوا پێویستە داواکەى جێبەجێ بکات چونکە ئەو چۆن حەز دەکات مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت دەبێت بەهەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ خێزانەکەیدا بکات، وخواى گەورە -سبحانه وتعالى- دەفەرموێت: ﴿وَعَاشِرُوهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ﴾ [النساء: 19] واتە: ﴿و بە چاکی ڕەفتاریان لەگەڵدا بکەن (بە چاکی وجوانی ژیانیان لەگەڵدا ببەنە سەر)﴾.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر