+ -

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: «لعن النبي صلى الله عليه وسلم الوَاصِلَةَ والمُسْتَوْصِلَةَ، والوَاشِمَةَ والمُسْتَوشِمَةَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە: لە ئەو کەسانەى قژی دەستکرد -باڕۆکە- (یان قژی کەسێکی تر) دەبەستن ولە ئەو کەسانەى کە داوا دەکەن قژی دەستکرد (یان قژی کەسێکی تر) ببەسترێت بە قژی خۆیانەوە، ولە ئەو کەسانەى کە خاڵ -تاتۆ- دەکوتن ولە ئەو کەسانەش کە داوا دەکەن بۆیان بکوترێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر حەرامبوونی بەستنی قژێکی تر بە قژی ڕاستەقینەى مرۆڤەوە جا ئەگەر پیاو یان ئافرەت ئەنجامی بدات، ئەگەر قژەکە دەستکرد بێت یان قژی مرۆڤێکی تر بێت، وبەهەمان شێوە تاتۆ وخاڵ کوتان بۆ جوانکاری وڕازاندنەوە حەرامکراوە وئەمانە لە تاوانە گەورەکانن؛ چونکە فێڵ وگۆڕینی دروستکراوی خودا وخۆچواندن بە بێباوەڕانی تێدایە، وقژ بەستنی تر و لەسەر کردنی باڕۆکە لە کردەوەی جولەکەکانە وئەوان یەکەم کەس بوون ئەم کارە ناشیرینەیان دەستپێکرد، بۆیە ئەوەى ئەم کردەوانە ئەنجامبدات وبیکاتە پیشەی خۆی یان داوا بکات ئەمانەى بۆ ئەنجامبدرێت ئەوا ئەو کەس نەفرەتلێکراوە (واتە: دوور کراوەتەوە لە ڕەحمەتی خواى گەورە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان