عَن عَلِيٍّ بْنِ أَبِي طَالِبٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
أَخَذَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَرِيرًا بِشِمَالِهِ، وَذَهَبًا بِيَمِينِهِ، ثُمَّ رَفَعَ بِهِمَا يَدَيْهِ، فَقَالَ: «إِنَّ هَذَيْنِ حَرَامٌ عَلَى ذُكُورِ أُمَّتِي، حِلٌّ لِإِنَاثِهِمْ».

[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه] - [سنن ابن ماجه: 3595]
المزيــد ...

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- (قوماشی) ئاوریشمی بەدەستی ڕاستی گرت، وئاڵتونی بەدەستی چەپی گرت، پاشان بەرزی كردەوە، وفەرمووی: «ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون».

[صەحیحە] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه] - [سنن ابن ماجه - 3595]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جلێك یان پارچەیەك لە قوماشی ئاوریشمی بەدەستی چەپی گرت، وئاڵتونێك لە خشڵ یان شتێكی هاوشێوەی بەدەستی ڕاستی هەڵگرت، پاشان فەرمووی: ئاوریشم وئاڵتون؛ حەرامە پۆشینیان لەسەر پیاوان، وحەڵاڵن بۆ ئافرەتان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سیندی دەڵێت: (ئاوریشم حەرامكراوە) مەبەست ئەوەیە پۆشینی حەرامە؛ ئەگەرنا بەكارهێنانی بۆ گۆڕینەوە وفرۆشتن وكڕین ڕێگەپێدراوە بۆ هەموو كەسێك، وبەكارهێنانی ئاڵتون بۆ دروستكردنی قاپ ودەوری وكەرەستەكانی هاومانایان ؛ حەرامە لەسەر هەموو كەسێك.
  2. شەریعەتی ئیسلام ئاسانكاری وفراوانكاری كردووە بۆ ئافرەتان چونكە پێویستیان بە خۆڕازاندنەوە وهاوماناكانی هەیە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (51)