عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَا أَسْفَلَ مِنَ الكَعْبَيْنِ مِنَ الإِزَارِ فَفِي النَّارِ».
[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 5787]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەو پۆشاکەی لە خوار قولەپێیەكانەوە بێت لە ئاگردایە».
[(سەحیح - ڕاست)] - [(البخاري) ڕیوایەتی كردووە] - [صحيح البخاري - 5787]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە بە پیاوان سەبارەت بە شۆڕكردنەوەی هەر پۆشاكێك بۆ خوارەوەی قولەپێیەكان؛ ئەمیش ئەو پۆشاكانە دەگرێتەوە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشن وەكو شەڕواڵ وجلی تر، ئەو پیاوەی پۆشاكەكەی شۆڕ بێتەوە بۆ خوارەوەی قولەپێیەكانی؛ ئەوا لە ئاگردایە ئەمیش وەک سزایەک لەسەر ئەو كارەی.