عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: لعن رسول الله صلى الله عليه وسلم الرجل يلبس لِبْسَةَ المرأة، والمرأة تلبس لِبْسَةَ الرجل.
[صحيح] - [رواه النسائي في الكبرى، وابن ماجه بمعناه، وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی (لەعنەتی) کردووە لەو پیاوانەى کە جل وپۆشاکی ئافرەتان لەبەر دەکەن، ولە ئەو ئافرەتانەى کە جل وپۆشاکی پیاوان لەبەر دەکەن».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرپیاوێک خۆی بچوێنێت بە ئافرەتان ئەوا نەفرەتلێکراوە لەسەر زمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وهەرئافرەتێک خۆی بچوێنێت بە پیاوان نەفرەتلێکراوە لەسەر زمانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە خواى گەورە پیاو وئافرەتی دروستکردووە وهەریەکێکیان تایبەتمەندی خۆیان هەیە، پیاوان جیاوازن لە ئافرەتان لە ڕووی لاشە وسیفات وهێز ودینداری وئافرەتانیش بەهەمان شێوە جیاوازن لە پیاوان، بۆیە ئەوەى هەوڵبدات پیاوان وەکو ئافرەتان لێبکات یان بە پێچەوانەوە؛ ئەوا دژایەتی خودای کردووە لە قەدەر وبڕیار ودروستکردن وشەریعەتەکەیدا، چونکە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- حیکمەت ودانایی هەیە لەو شتانەى دروستی کردووە ولەو شەریعەتەی کە بۆ بوونەوەرەکان دایناوە بۆیە هەڕەشەی توند هاتووە لە دەقەکاندا بە نەفرەت کردن ودوورخستنەوە لە ڕەحمەت بەهۆی خۆچواندنی ئافرەتان بە پیاوان یان بە پێچەوانەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر