عن أبي سعيد رضي الله عنه : أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لا يَنظر الرَّجُل إلى عَوْرَة الرجل، ولا المرأة ُإلى عَوْرَة المرأة،ِ ولا يُفْضِي الرَّجُلُ إلى الرَّجُل في ثوب واحد، ولا تُفْضِي المرأةُ إلى المرأةِ في الثوب الواحد».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاو نابێت سەیری شوێنی شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شوێنی شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات، ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: (پیاو نابێت سەیری شوێنی شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شوێنی شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات): واتا نابێت پیاو سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی بکات ونابێت ئافرەت سەیری شەرمگەی ئافرەتێکی تر بکات، بۆ نمونە ئەگەر ئافرەتێک لەگەڵ خوشکەکەى چوو بۆ لای دکتۆرێکی ئافرەت بۆ چارەسەر ئەوا نابێت سەیری شەرمگەی خوشکەکەى بکات، یان بایەک هەڵیکرد نابێت ئافرەتەکەى تر سەیری نێوان ئەژنۆ وکەمەری ئافرەتەتێکی تر بکات، وشەرمگەى پیاو لە نێوان ئەژنۆ بۆ کەمەرە، ئەگەر شەرمگەى پیاوێک درەکەوت بۆ پێویستیەک یان بە نائەنقەست؛ ئەوا نابێت پیاوانى تر سەیری بکەن، وئەگەر پیاوێک لەناکاو چاوی بە شەرمگەى پیاوەکەى تر کەوت ئەوا پێویستە دەستبەجێ چاوی لابدات وبەردەوام نەبێت لە سەیرکردن. (ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا): واتا نابێت دوو پیاو یان دوو ئافرەت بە ڕووتیەوە لە ژێر یەک پارچە پۆشاک یان قوماش یان بەتانی یان بەرگ یان هەرشتێکی تر کە لاشەیان بەریەکتر بکەوێت، چونکە ئەم بەریەککەوتنە دەبێتە هۆی دەستدان لە شەرمگە، ودەستلێدان وەکو سەیرکردن وایە، بەڵکو حەرام بوونەکەى زیاترە، وبۆ ئافرەتانیش بەهەمان شێوەیە ئەم فەرموودەیە دەیانگرێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر