عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «صِنْفَان من أهل النار لم أَرَهُما: قوم معهم سِيَاط كَأذْنَابِ البَقر يضربون بها الناس، ونساء كاسِيَات عاريات مُمِيَلات مَائِلات، رُؤُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ البُخْتِ المائِلة لا يَدْخُلْن الجَنَّة، ولا يَجِدْن ريحها، وإن ريحها ليُوجَد من مَسِيرة كذا وكذا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخ نەیانم بینووە: کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە پێی لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وبەلەنجە ولار ڕێدەکەن، وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودا ناکەن، وخەڵکی بۆ سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خودا بانگدەکەن، وقژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر (کۆپارەی وشتر) لار بووەتەوە؛ ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی بەهەشت ناکەن، وئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووریەکی زۆرەوە دەکرێت».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: (دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخ نەیانم بینووە): واتا لە سەردەمی ئەودا نەیانی بینیووە ئەمیش بەهۆی پاکی ئەو نەوەیەی لەو سەردەمەدا بووە، بەڵکو لە پاش ئەو سەردەمانە ڕوویدا وئەمیش لە موعجیزەکانى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- کە خواى گەورە ڕووداوەکانى داهاتووی پێنیشانداوە. یەکەم: (کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە پێی لە خەڵکی دەدەن): زانایان فەرموویانە/ ئەمانە ئەو پۆلیسانە دەگرێتەوە کە بە ناهەق لە خەڵکی دەدەن وقامچی وشتی وایان پێیە وەکو کلکی مانگا درێژە بەهۆیانەوە لە خەڵکی ستەملێکراو دەدەن. دووەم: (وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وبەلەنجە ولار ڕێدەکەن، وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودا ناکەن، وخەڵکی بۆ سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خودا بانگدەکەن): سەبارەت بە واتای ئەم بەشە ڕاڤە وشیکردنەوەى زۆر هەیە لەوانەش: -1/ داپۆشراون وباڵاپۆشن بەڵام تەقوا ولە خودا ترسی لە دڵ وناخیاندا نییە؛ چونکە خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلِبَاسُ ٱلتَّقۡوَىٰ ذَٰلِكَ خَيۡرٞ}[الأعراف: 26]، واتە:{پۆشاکی لە خودا ترسان وتەقواداری وپارێزکاری چاکتر وباشترە}. بۆیە ئەم فەرموودەیە هەموو ئافرەتێکی تاوانکەری فاسق دەگرێتەوە ئەگەر باڵاپۆشیش بێت؛ چونکە ئەم فاسقانە پۆشتەن بە جلن بەڵام لە ڕاستیدا ڕووتن چونکە دوورن لە تەقوا وخۆپاراستن لە حەرامکراوەکان. 2/ ووتراوە: (پۆشتەن بەڵام ڕووتن): بە مانای ئەوە دێت ئافرەتانێکن جلیان لەبەردایە بەڵام جلەکەیان دایان ناپۆشێت وئەندامەکانیان دەردەکەوێت یان بەهۆی تەسکی یان تەنکی یان کورتی جلەکەوە، هەموو ئەمانە بەو ئافرەتانە دەووترێت کە ئەو جۆرە جلانە دەپۆشن کە پێیان وایە پۆشتەن کەچی لە ڕاستیدا ڕووتن. (ممیلات - بەلەنجە ولار ڕێدەکەن، وگوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودا ناکەن): وسەبارەت بەم بەشەی ئەم فەرموودەیە چەند شیکردنەوەیەک هەیە لەوانەش: 1/ واتا قژیان بە لایەکدا شانە دەکەن ودەریدەخەن وئەمیش لارکردنەوەیە بە تایبەت ئەو جۆرە شێوازانەى لە لایەن ئافرەتە کافرەکانەوە هاتووە وئافرەتانی مسوڵمان تووشی بوون، پەنا بەخودا، 2/ ووتراوە (ممیلات): بە واتای ئەوە دێت پیاوان تووشی فیتنە دەکەن بەهۆی ئەوەى بە سفوری دەچنە دەرەوە وبۆن لە خۆیان دەدەن لە کاتی دەرچوون لە ماڵ بۆ ئەوەى سەرنجی پیاوان بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، 3/ ووتراوە (ممیلات): واتا گوێڕایەڵی فەرمانەکانی خودا ناکەن وخۆیان دووردەخەنەوە لە پابەند بوون بە فەرمەکانى خودا وپێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم-، بۆیە ووتراوە بۆیە ئەم دەستەواژەیە هەموو ئەم واتایانەی پێشوو لە خۆ دەگرێت. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (مائلات - وخەڵکی بۆ سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خودا بانگدەکەن): واتا لە هەق لادەدەن لەو شتانەى لەسەریان واجب کراوە لە شەرم وحەیا، بۆیە دەبینیت لە ناو بازاڕەکاندا وەکو پیاوان ڕێدەکەن تەنانەت جاری وایە وەکو سەرباز پێدەکوتن بەسەر زەویدا بۆ ئەوەى سەرنجی خەڵکی بۆ لای خۆیان ڕابکێشن، ولەگەڵ هاوڕێکانیان وکەسانی نامەحرەم بە دەنگێک قسە دەکەن وپێدەکەنن بۆ ئەوەى خەڵکی تووشی فیتنە بکەن ودەست لە دەستی خاوەن دوکانەکان دەدەن ولەگەڵیان پێدەکەنن وهاوشێوەى ئەمانە لە خراپەکارییەکان وبەڵاکان کە تووشی کۆمەڵگای مسوڵمانان بووە؛ بێگومان هەمووی بەهۆی لادان وگوێڕایەڵی نەکردنی فەرمانى خودا وکەمتەرخەمی زۆرێک لە پیاوانە، خواى گەورە سەلامەتمان بکات. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (وقژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر (کۆپارەی وشتر) لار بووەتەوە): جۆرێک لە وشتر هەیە کۆپارەکەى سەر پشتی زۆر بۆ لای ڕاست یان چەپ لار بووەتەوە وقژیان بەم شێوەیە کۆ دەکەنەوە وبەرزی دەکەنەوە وەکو کۆپارەی وشتر، وهەندێک لە زانایان دەڵێن: ئەم جۆرە ئافرەتانە شتێک دەکەنە سەریان وەکو مێزەری پیاوان وایە هەتا قژیان لە ژێر لەچکەکانیان بەرز دەبێتەوە و وەکو کۆپارەی لار بووەوەى وشتری لێدێت. (ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی بەهەشت ناکەن، وئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووریەکی زۆرەوە دەکرێت.): خۆڕازاندنەوەى ئافرەت بۆ دەرەوەى ماڵی خۆی هۆکارێکە بۆ ئەوەى پیاوان تووشی خراپە وفیتنە بن وئەمیش هۆکارە بۆ ئەوەى نەچێتە بەهەشتەوە، پەنا بە خودا، واتا نزیکی بەهەشت نابنەوە وئەم جۆرە ئافرەتانە بۆنی بەهەشت ناکەن ئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووری حەفتا ساڵەوە دەکرێت، چونکە لە ڕێگای ڕاست لایدا وگوێڕایەڵی شەیتانی کرد بەهۆی ئەوەى باڵاپۆش نەبوو بە جلی شەرعی وتەقوادار نەبوو ولە سزای خودا نەترسا، وخۆی تووشی خراپەکاری کرد وخەڵکیشی بۆ فیتنە وخراپەکاری بانگکرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر