عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «كُتب على ابن آدم نَصِيبُه من الزِنا مُدْرِكُ ذلك لا مَحَالة: العينان زِناهما النَظر، والأُذنان زِناهما الاستماع، واللسان زِناه الكلام، واليَدُ زِناها البَطْش، والرِّجل زِناها الخُطَا، والقلب يَهْوَى ويتمنى، ويُصَدِّق ذلك الفَرْج أو يُكذِّبُه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نەوەى ئادەم بەشی خۆی لە زینا کردنی لەسەر نووسراوە، وخۆ لادان لێیان نییە وئەنجامیان دەدات: چاوەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە نەزەرکردن، وگوێیەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە گوێگرتن، وزمان زینا دەکات وزیناکەی بریتیە لە قسەکردن، ودەست زیناکەی بریتیە بەریەککەوتن، وپێ زیناکەى بریتیە لە هەنگاوەکان، ودڵ حەز دەکات وهیوا دەخوازێت، ودامێن (عەورەت) ئەمانە بە ڕاست دەخاتەوە یان بە درۆیان دەخاتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: هەموو مرۆڤێک سەرەنجام هەر زینا دەکات مەگەر لەوانە بێت کە لە لایەن خواى گەورە پارێزراون لە تووشبوون بەم تاوانە، پاشان چەند نمونەیەکی لە زینای ئەندامەکان باسکرد: (چاوەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە نەزەرکردن): واتا ئەگەر پیاو سەیری ئافرەتێکی نامەحرەم بکات ئەگەر بە شەهوەتیشەوە نەبێت ئەمە جۆرێکە لە زینا کردن کە بریتیە لە زینای چاو؛ بەڵام ئەگەر بە شەهوەتەوە بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە زینای چاوە ومەترسییەکە زیاترە وبەپێچەوانەشەوە ئەگەر ئافرەت سەیری پیاوێک بکات کە لە مەحرەمەکانى نەبێت بە زینای چاو دادەنرێت، وئەم فەرموودەیە بۆ هەڕەشە وئاگادار کردنەوەیە لە مەترسی نەزەر کردن وسەیرکردنی کەسی نامەحرەمی ڕەگەزی بەرامبەر چونکە پێشەکی ئەنجامدانى زینا نەزەرکردنە. (وگوێیەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە گوێگرتن): واتا گوێ لە دەنگی ئافرەتی نامەحرەم بگرێت وچێژ وەربگرێت یان بە پێچەوانەوە ئافرەت گوێ لە دەنگی پیاو بگرێت بۆ ئەوەى چێژ وەربگرێت، ئەمە زینای گوێیە. (وزمان زینا دەکات وزیناکەی بریتیە لە قسەکردن): واتا چێژ وەرگرتن بە قسەکردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم ئەمە زینای زمانە. (ودەست زیناکەی بریتیە بەریەککەوتن) واتا دەست زینا دەکات بە بەریەککەوتن وهاوشێوەکانى. (وپێ زیناکەى بریتیە لە هەنگاوەکان): واتا مرۆڤ دەچێت بۆ شوێنی ئەنجامدانى بەدڕەوشتی وزینا ئەویش بە گوێگرتن لە دەنگی ئافرەتەکە بۆیە دەچێت بۆ لای یان ئافرەتێک دەبینێت ودوای دەکەوێت ئەمیش جۆرێکە لە زینا کردن. (ودڵ حەز دەکات وهیوا دەخوازێت) واتا دڵ هیوا دەخوازێت وبیر دەکاتەوە لە زیناکردن لەگەڵ ئافرەتان وئەمیش زینای دڵە. (ودامێن -عەورەت- ئەمانە بە ڕاست دەخاتەوە یان بە درۆیان دەخاتەوە): واتا ئەگەر دامێن زیانی کرد، پەنا بە خودا، ئەوا زیناى ئەندامەکانى بەڕاستداناوە، وئەگەر بە دامێنی زینا نەکات، بەڵکو سەلامەت بێت وخۆی بپارێزێت ئەوا ئەمە بە درۆخستنەوەى زینای ئەم ئەندامانەیە. بۆیە ئەم فەرموودەیە هەڕەشەی داوە لە مەترسی پەیوەست بوون بە ئافرەتان ودەنگیان و وێنەیان ونزیکبوونەوە لێیان وچوون بۆ لایان وبیرکردنەوە لێیان، هەموو ئەمانە لە جۆرەکانى زینا کردنن -پەنا بە خودا-، بۆیە پێویستی مرۆڤی ئاقڵی ژیر ئەندامەکانى بپارێزێت لە پەیوەیست بوون وبیرکردنەوە لە ئافرەتان، وپێویستە بە گوێرەی توانا خۆی بپارێزێت ئەویش بە هاوسەرگیری کردن ئەگەر تواناى هەبوو ئەگەر نا بە ڕۆژووگرتن هەروەکو لە فەرموودەى تردا، وبە پێی توانا خۆی دووربخاتەوە لە شوێنەکانى تێکەڵ بوون لەگەڵ کەسانی نامەحرەم چونکە یەکێک لە هۆکارەکانى تووشبوون بە ئەم جۆرە زینایانە بریتیە لە تێکەڵ بوون، وئەگەر کەسێکیش ناچار بوو وتێکەڵی ڕوویدا پێویستە بە گوێرەی ئەوپەڕی تواناى لە خودا بترسێت ونەزەرە نەکات وبۆ شتێک پێویست نەبێت قسە لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم نەکات وسەیری نەکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر