عن أبي طلحة زيد بن سهل رضي الله عنه قال: كُنَّا قعودا بالأفْنِيَةِ نتحدَّث فيها فجاء رسول الله صلى الله عليه وسلم فقام علينا، فقال: «ما لكم ولمجالس الصُّعُدَاتِ؟ اجتنبوا مجالس الصُّعُدَاتِ». فقُلنا: إنما قَعَدْنَا لغير ما بأس، قَعَدْنَا نتذَاكَر، ونتحدث. قال: «إما لا فأدُّوا حقَها: غَضُّ البَصَر، وردُّ السلام، وحُسْن الكلام».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی تەڵحە زەید کوڕی سەهلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: دانیشتبووین لە بۆشاییەکی پێش ماڵێکدا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات ولە لامان وەستا، وفەرمووی: «بۆچی لەسەر ڕێگاکان دادەنیشتن؟ خۆتان بە دووربگرن لە دانیشتن لەسەر ڕێگاکان»، ووتمان: ئێمە دانیشتووین زیان ناگەیەنین بەهەر شێوەیەک بێت، دانیشتووین بۆئەوەى قسە وگفتوگۆ بکەین، فەرمووی: «ئەگەر هەر نەکرا (دانیشتن) مافی ڕێگاوبان بدەن: چاوتان دابگرن (بپارێزن)، و وەڵامی سەلامکردن بدەنەوە، وبە جوانی -ودادپەروەری- قسە بکەن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەبی تەڵحە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە دانیشتبوون لە بۆشاییەکی پێش ماڵێکدا؛ وباسی کاروباری دونیایی خۆیانیان دەکرد، (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هات ولە لامان وەستا): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهات ونەهی لێکردن لەوەى لەسەر ڕێگاکانى هاتوچۆی خەڵکی دابنیشن. ووتیان: (ئێمە دانیشتووین زیان ناگەیەنین بەهەر شێوەیەک بێت، دانیشتووین بۆئەوەى قسە وگفتوگۆ بکەین): واتا دانیشتنمان لێرەدا بۆ کاری ناشەرعی نییە بەڵکو دانیشتنمان بۆ کردەوەیەکە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا ئەویش بریتیە لە قسەکردن سەبارەت بە کاروباری دونیامان. فەرمووی: (ئەگەر هەر نەکرا -دانیشتن- مافی ڕێگاوبان بدەن): واتا ئەگەر نەتانتوانى واز بهێنن لە دانیشتن لەم شوێنانە، ئەوا مافى ڕێگاوبان بدەن، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (إن أبيتم إلا المجلس فأعطوا الطريق حقه) واتە: (ئەگەر هەر نەتانتوانى ودانیشتن ئەوا مافی ڕێگاوبان بدەن). ولە گێڕانەوەیەکی تردا: (پرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە مافەکانى ڕێگاوبان)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (چاوتان دابگرن -بپارێزن-، و وەڵامی سەلامکردن بدەنەوە، وفەرمان بە چاکە بکەن ونەهی لە خراپە بکەن): واتا ئەگەر هەر نەکرا ودانیشتن لەسەر ڕێگاکانى هاتۆچۆی خەڵکی ئەوا دەبێت ئەوەى لەسەرتان واجبە جێبەجێی بکەن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆکاری ئەم نەهی لێکردنەى بۆیان ڕوونکردەوە ئەویش ئەوەیە ئەگەر مرۆڤ لەسەر ڕێگاوبانەکان دابنیشێت تووشی نەزەرکردن وسەیرکردنی ئافرەتان دەبێت وئەمیش تووشی فیتنەى دەکات، وهەروەها لەوەیە تووشی سنوور تێپەڕاندن بێت لە مافى خواى گەورە ومافى مسوڵمانان وئەگەر مرۆڤ لە ماڵەکەیدا بێت تووشی ئەم فیتنەیە نابێت وسەرقاڵ دەبێت بە کاروباری خۆیەوە، وئەگەر مرۆڤ هەر نەکرا وپێویست بوو دابنیشێت ئەوا پێویستە فەرمان بە چاکە بکات ونەهی لە خراپە بکات وئەگەر واز لەمە بهێنێت سەرپێچی فەرمانى خواى گەورەی کردووە. ئەگەر دابنیشێت ئەوەى تێدەپەڕێت سەلامی لێدەکات وئەمیش دەبێت وەڵامی بداتەوە؛ چونکە خەڵکی زۆر تێدەپەڕێت ئەمیش بێزار دەبێت وئەگەر وەڵام نەداتەوە گوناهبار دەبێت چونکە وەڵامدانەوەى سەلامکردن واجبە، بۆیە باشتر وایە مرۆڤ خۆی تووشی فیتنە وئەرک وخراپە نەکات وخۆی تووشی شتێک نەکات کە لەوەیە نەتوانێت مافەکەى وەکو خۆی جێبەجێ بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر