عن ابن عمر رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «من ضرب غلاما له حدا لم يأته، أو لَطَمَه، فإن كفارته أن يعتقه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە غوڵامەکەى* بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێکەوە کە نەیکردووە؛ کەفارەتەکەى ئەوەیە ئازادی بکات». *(غوڵام: واتە کوڕە منداڵی خزمەتکار -بەندە یان کۆیلە-یشی پێدەووترێت)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

هەرکەسێک لە غوڵامەکەى* بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێک یان سەرپێچیەک کە شایستە بێت سنووری لەسەر جێبەجێ بکرێت وتەمبێ بکرێت لەکاتێکدا غوڵامەکە ئەو سەرپێچیەى نەکردبێت؛ کەفارەتی ئەم لێدانە ئەوەیە کە غوڵامەکە ئازاد بکات چونکە ئەم لێدانە تاوان وسەرپێچیە بۆیە کەفارەتەکەیشی ئەوەیە ئازادی بکات. *(غوڵام: واتە کوڕە منداڵی خزمەتکار -بەندە یان کۆیلە-یشی پێدەووترێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر