عن ابنِ عُمَرَ رضي الله عنهما قال: قال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلم:
«مَن تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ».

[حسن] - [رواه أبو داود وأحمد] - [سنن أبي داود: 4031]
المزيــد ...

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت».

[حەسەنە] - [رواه أبو داود وأحمد] - [سنن أبي داود - 4031]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت لە کافرەکان یان فاسقەکان یان چاکەکاران -بەوەى شتێک لە تایبەتمەندییەکانى ئەوان پەیڕەو بکات لە بیروباوەڕەکان یان پەرستنەکان یان نەریتەکان- ؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت، چونکە خۆچواندن پێیان دەبێتە هۆی خۆچواندن بەئەوان لەناخدا، وبێگومان خۆچواندن بەکەسانێک ئاماژەیە بۆ سەرسامبوون پێیان، ولەوەیە ببێـتە هۆی خۆشویستنیان و بەگەورەدانانیان و مەیل بۆیان ودۆستایەتی کردنیان، وئەمە سەرەنجام لەوەیە ببێتە هۆی خۆچواندن بەئەوان لەدڵ وپەرستندا -پەنا بە خواى گەورە-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هۆشداری وئاگادار کردنەوە لە خۆشوبهاندن بە کافر وفاسقەکان.
  2. ئامۆژگاری کردن بۆ خۆچواندن بە پیاوچاکان وئەوان قودوە وسەرمەشق بن.
  3. خۆچواندن لە ڕووکەشدا دەبێتە هۆی خۆشویستن لە ناخدا.
  4. مرۆڤ تووشی هەڕەشە وتاوان دەبێت بەپێی جۆری خۆچواندنەکە.
  5. نەهی کردن لە خۆچواندن بە کافرەکان مەبەست لێی نەهی کردنە لە خۆچواندن پێیان لە پەرستنەکان وخوو ونەریتە تایبەتەکانیان، بەڵام ئەگەر شتێک لەمانە نەبێت وەکو فێربوونە پیشەسازییەکان وهاوشێوەکانی کە سوودی بۆ ئیسلام ومسوڵمانان هەیە ئەوا ئەمە ناچێتە ژێر خانەی نەهی کردنەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر