عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعاً: "لتتبعن سنن من كان قبلكم، حذو القذة بالقذة، حتى لو دخلوا جحر ضب لدخلتموه. قالوا: يا رسول الله، اليهود والنصارى؟ قال: فمن؟ "
[صحيح] - [متفق عليه. ملحوظة: الحديث مروي بالمعنى، ولفظة: (حذو القذة بالقذة) وردت في حديث آخر حسن]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «شوێنی ڕێبازی ئەوانەی پێش خۆتان دەکەون، وخۆتان بە ئەوان دەچوێنن هەروەکو چۆن سەری تیرەکان بە یەکتری دەچن هەتا ئەگەر ئەوان بچنە ناو کونی بزن مژۆکێکەوە ئێوەش شوێنیان دەکەون»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، جولەکە ونەسڕانیەکان؟ فەرمووی: «ئەی کێ؟ (واتە: بەڵێ، ئەوان)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەی

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەم ئومەتە لاسایی ئومەتەکانی پێشوو دەکاتەوە لە خوو ونەریت وسیاسەت ودینداریدا، وهەوڵدەدەن لاساییان بکەنەوە لە هەموو شتێکدا، هەروەکو چۆن سەری تیرێک لە سەری تیرێکی تر دەچێت، پاشان دووپاتی کردەوە لە سەر ئەم لاسایی کردنەوە وخۆچواندنە ئەویش بەوەی کە ئەگەر ئومەتەکانی پێشوو ئەگەر بچنە نێو کونی بزن مژۆکێکەوە لەگەڵ تاریکی وتەنگی کونەکیشی؛ ئەوا ئەم ئومەتە دەچێتە ناو ئەو کونەوە، وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان کرد ئایا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- مەبەستی کێیە لە ئومەتەکەکانی پێشوو، ئایا مەبەست جولەکە ونەسڕانیەکانە؟ فەرمووی: بەڵێ ئەوان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر