عَنْ أَبِي بُرْدَةَ الْأَنْصَارِيِّ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«لَا يُجْلَدُ أَحَدٌ فَوْقَ عَشَرَةِ أَسْوَاطٍ إِلَّا فِي حَدٍّ مِنْ حُدُودِ اللهِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1708]
المزيــد ...
لە ئەبی بوردەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«نابێت هیچ کەسێک دە جەڵد زیاتری لێبدرێت مەگەر بەهۆی جێبەجێکردنی سنوورێک لە سنوورەکانى خواى گەورە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1708]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی زیاتر لە دە جەڵد لە كەسێك بدرێت مەگەر لە تاوانەكاندا، مەبەست لێی ئەو ژمارە دیاریكراوە نییە كە خاوەن شەریعەت دایناوە لە جەڵد یان لێدان یان سزایەكی تایبەتی، بەڵكو مەبەست ئەوەیە لێدان بۆ تەمبێ كردن نابێت زیاتر لە دە جەڵدە بێت وەكو جەڵدە لێدانی هاوسەر ومنداڵ.