عَنْ عُمَرَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ لَبِسَ الحَرِيرَ فِي الدُّنْيَا لَمْ يَلْبَسْهُ فِي الآخِرَةِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5834]
المزيــد ...

لە عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی ئاوریشم (حەریر) بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5834]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕووندەكاتەوە هەركەسێك لە پیاوان ئاوریشم بپۆشێت لە دونیادا ئەوا لە قیامەتدا نایپۆشێت وەك سزایەك بۆی ؛ ئەگەر تەوبەی لێنەكات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. مەبەست لە ئاوریشم -حەریر- ئاوریشمی تەواو سروشتیە، ئەم فەرموودەیە ئاوریشمی دەستكرد ناگرێتەوە.
  2. حەرامێتی پۆشینی ئاوریشم لەسەر پیاوان.
  3. نەهی كردن لە پۆشینی ئاوریشم ؛ پۆشین وبەكارهێنانیشی دەگرێتەوە وەكو جێگا وڕاخەر.
  4. ڕێگەپێدراوە پیاوان بەشێكی كەم لە ئاوریشم بپۆشن كە پانیەكەی لەنێوان دوو بۆ چوار پەنجە بێت ؛ ئەمیش بەكاردێت وەكو نەخش وڕازاندنەوە یان بۆ لێواری جل.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (51)
زیاتر