عن حُذَيْفَةَ بْنِ الْيَمَانِ رضي الله عنهما مرفوعاً: «لا تلْبَسُوا الحرير ولا الديباج، ولا تشربوا في آنية الذهب والفضة ولا تأكلوا في صِحَافِهِمَا؛ فإنَّهَا لهم في الدنيا ولكم في الآخرة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاوریشم (حەریر) ودیباج مەپۆشن [بۆ پیاوان]، ولە پەرداخ ودەفری زێر وزیودا مەخۆن ومەخۆنەوە، ئەوانە بۆ ئەوانە لە دونیادا، ولە دوا ڕۆژیشدا بۆ ئێوەیە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کە پیاوان جلی ئاوریشم (حەریر) ودیباج بپۆشن، چونکە پۆشینیان جۆرێک لە خۆچواندنی بە ئافرەتان تێدایە لە ڕووی نەرم ونیانیەوە. وپێویستە پیاو زبر وبەهێز بێت، وخۆی نەرم وناسک نەکاتەوە. وهەروەها نەهی لە پیاوان وئافرەتان کردووە کە خواردن وخواردنەوە بخۆنەوە لە پەرداخ ودەفر ومەنجەڵی زیو وزێڕ وهەروەها نەهی کردنەکە بەکارهێنانى کەوچک وچەقۆ وچنگاڵی زیو وزێڕیش دەگرێتەوە بۆ خواردن، ودانایی لەمەدا ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەمانە بۆ کافرەکانە لە دونیادا کە پەلەیان کرد لە بەدەستهێنانی خۆشی وچێژەکان، ئەی مسوڵمانان ئەوانە بۆ ئێوەیە لە قیامەتدا (بەهەشتدا) ئەگەر ئێوە دوور بن لێیان، وەکو ترسێک لە خوای گەورە وڕەجا کردنێک بە فەزڵ وبەخشینەکانی، وەکو قەدەغەکردنێک لە خۆچواندن پێیان وجێبەجێکردنی فەرمانی خودا بۆیە قەدەغەکراوە. هەروەکو پۆشینی ئاوریشم بۆ پیاوان لە دونیادا ئەوەى لەبەری بکات ئەوا پەلەی کردووە لە بەدەستهێنانی خۆشیەکان؛ بۆیە لە قیامەتدا نایپۆشێت، وئەگەر کەسێک پەلە بکات لە بەدەستهێنانی شتێک بە ڕێگایەکی حەرام ئەوا سزا دەدرێت بە قەدەغەکردن لێی وخوای گەورە سزاکانی زۆر توند وبەهێزە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر