عن أنس بن مالك رضي الله عنه «أن النبي صلى الله عليه وسلم أُتِيَ برجل قد شرب الخمر، فجلده بِجَرِيدَتَيْنِ نحو أربعين»، قال: وفعله أبو بكر، فلما كان عمر استشار الناس، فقال عبد الرحمن: أَخَفُّ الحدود ثمانين، «فأمر به عمر».
[صحيح] - [متفق عليه واللفظ لمسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک کە ئارەقی خواردبووەوە هێنرا بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بە دوو لقی دارخورما نزیکەى چل جەڵدەى لێیدا»، دەڵێت: وئەبوبەکریش ئەمەی ئەنجامدا، کاتێک عومەر (خەلیفە) بوو؛ ڕاوێژی بە خەڵکی کرد، عبد الرحمان ووتی: «کەمترین سنووری -حەددی- نووسراو هەشتا (جەڵدە)»، بۆیە عومەریش بە پێی ئەمە فەرمانیکرد (کە جێبەجێ بکرێت).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین موسلیمه

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا لە کەسێک کە مەی (ئارەقی) خواردبووەوە ئەویش بە بەکارهێنانى لقی دارخورما ونزیکەى چل جەڵدەى لێیدا، وئەبوبەکریش -ڕەزاى خواى لێبێت- هەمان شتی ئەنجامدا، کاتێک مەی خواردنەوە زۆر بوو لە پاش فەتح وڕزگارکردنی شام وشوێنەکانى تر وترێ وباخەکان زۆربوون؛ عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- ڕاوێژی بە هاوەڵان کرد سەبارەت بە سنووری شەرعی -حەدد- لەسەر مەی خواردنەوە، عبد الرحمانی کوڕی عەوف -ڕەزاى خواى لێبێت- ئاماژە بۆ ئەوە کرد کە سنووری شەرعی مەی خواردنەوە کەمترین بێت لە نێو حەددەکانى تردا ئەمیش بریتیە لە هەشتا جەڵدە، سزادانى مەی خواردنەوە لەسەر ئەمە جێگیر بوو لە لای زۆرینەی هاوەڵان، وزۆرینەى زانایان (الجمهور من الفقهاء) لەسەر ئەم ڕایەن، وسنووری شەرعی لەسەر مەی خواردنەوە لە بنچینەدا هاتووە وناکۆکی ومشتومڕ نییە سەبارەت بە جێبەجێکردنی، وکۆشش وئیجتیهادی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەسەر زیادکردنی بۆ ئەوە بوو چونکە مەی خواردنەوە زۆر بوو وخەڵکی دوور نەکەوتنەوە لە مەی خواردنەوە بەو ژمارە جەڵدانەى پێشووتر.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر