1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قالَ: قالَ رَسُولُ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليْه وسلَّمَ:
«دِينَارٌ أَنْفَقْتَهُ فِي سَبِيلِ اللهِ، وَدِينَارٌ أَنْفَقْتَهُ فِي رَقَبَةٍ، وَدِينَارٌ تَصَدَّقْتَ بِهِ عَلَى مِسْكِينٍ، وَدِينَارٌ أَنْفَقْتَهُ عَلَى أَهْلِكَ أَعْظَمُهَا أَجْرًا الَّذِي أَنْفَقْتَهُ عَلَى أَهْلِكَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو الله، ودینارێك خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیانە كە خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 995

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەندێك لە جۆرەكانی خەرجی باسكرد، فەرمووی: دینارێك كە خەرجی دەكەیت لە پێناو الله، دینارێك كە خەرجی دەكەیت لە ئازاد كردنی بەندایەتی وكۆیلایەتی، ودینارێك كە خەرجی دەكەیت بۆ خێر كردن بە هەژارێكی پێویست، ودینارێك كە خەرجی دەكەیت لە سەر خاوخێزان ومنداڵەكانت، پاشان ڕایگەیاند كە مەزنترینیان لە خێرو پاداشت لە لای الله ئەوەیانە كە خەرجی دەكەیت لەسەر خاوخێزان ومنداڵەكانت وئەوانەی واجبە خەرجیان لەسەر بكەیت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زۆری وجیاوازی دەرگاکانى خەرجکردن لەپێناو خواى گەورە.
  2. پێشخستنی ئەوانەی لە ڕووی خەرجیەوە شایستەترن ئەگەر خەڵكی زیاتر هەبوو بۆ خەرج كردن لەسەریان، لەوانەیش خەرجی لەسەر خاوخێزان ئەگەر مرۆڤ نەتوانێـت خەرجی لەسەر هەموویان بكات.
  3. نەوەوی لە شیكردنەوەی (صحیح مسلم)دا دەڵێت: هاندان بۆ خەرجی لەسەر منداڵ وخاوخێزان، وڕوونكردنەوەی مەزنی پاداشت لەمەدا؛ چونكە تێیاندایە واجبە خەرجی كردن لەسەریان بەهۆی نزیكی پەیوەندی خزمایەتی، وتێیاندایە سونەتە هەروەها خێرە وگەیاندنی پەیوەندی خزمایەتیە، وتێیاندایە خەرجی لەسەری واجبە بەهۆی هاوسەرگیری یان موڵكی ڕاست، هەموو ئەمانە فەزڵ وپاداشت وهاندراوە بۆ جێبەجێ كردنیان، وباشترە لە خێركردنی سونەت.
  4. سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (دینارێك كە خەرجی دەكات لەسەر منداڵەكانی)؛ واتا: ئەگەر نیەتی ڕوو وڕەزامەندی الله بێت ومەبەستی جێبەجێكردنی مافی منداڵەكان بێت، وەكو نمونە.
  5. ئەبو قیلابە دەڵێت: چی پیاوێك پاداشتی مەزنترە لەو پیاوەی خەرجی دەكات لەسەر منداڵە بچووكەكانی ودەیانپارێزێت لە داواكردن، وبە ڕێگەی ئەودا خوای گەورە سوودیان پێدەگەیەنێت وبێ پێویستیان دەكات؟!

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

43 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية