+ -

عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنهما أنَّ رَسولَ اللَّهِ صلَّى اللَّهُ عليْه وسلَّمَ، قال:
«قَدْ أَفْلَحَ مَن أَسْلَمَ، وَرُزِقَ كَفَافًا، وَقَنَّعَهُ اللَّهُ بما آتَاهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1054]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو كوڕی عاسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«سەرفرازە ئەو کەسەی مسوڵمان بووە، وهێندە ڕزقی پێدراوە کە بەشی بکات، وخواى گەورە قەناعەتی پێداوە لەسەر ئەم بەخشینە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1054]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە براوەیە وسەرفرازە: ئەو كەسەی فەرمانبەرداری پەروەردگارێتی وهیدایەت دراوە وسەركەوتوویی پێبەخشراوە بۆ پابەند بوون بە ئیسلامەوە، هەروەها ڕزقی حەڵاڵی پێویستی پێبەخشراوە بە بێ زیاد وبە بێ كەم، وخوای گەورە قەناعەت وڕازیبوونی پێبەخشیووە بەوەی پێیداوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاسوودەیی بەندە لەوەدایە کە لە دینداریدا لە ئەوپەڕی کامڵیدا بێت، و بەپێی پێویستی بژێوی ژیانی هەبێت، وقەناعەت وڕازی بێت بەوەى پەروەردگاری پێی بەخشیووە.
  2. هاندان بۆ ڕازی بوون وقەناعەت بەوەی پێت دراوە لە دونیادا؛ لەگەڵ ئیسلام وسونەتدا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية المقدونية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر