پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

هیجرەت نیە لە پاش فەتح، بەڵام جیهاد ونیەتە، وئەگەر داواتان لێکرا بۆ دەرچوون بە پەلە بۆ گۆڕەپانی جەنگ ئەوا دەربچن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
مەدینە شوێنێکی پیرۆزە لە نێوان شاخەکانى عیر بۆ سەورە (ثورە)، هەرکەسێک شتێکی تێدا دابهێنێت -لە دیندا- (بیدعەیەک دابهێنێت)، یان داڵدەی بیدعەچیەک بدات؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
نابێت ڕۆژوو بگیرێت لە دوو ڕۆژدا: ڕۆژووشکاندن وقوربانیکردن، نابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ونابێت هیچ نوێژێک ئەنجامبدرێت لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت، ونابێت سەفەری تایبەت ئەنجامبدرێت مەگەر بۆ سێ مزگەوت نەبێت: مزگەوتی حەرام، ومزگەوتی ئەقسا، وئەم مزگەوتەی من
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێنج ئاژەڵ پیس وزیانبەخشن، دەبێت بکوژرێن لە ناو حەرەمی پیرۆزدا: قەلەڕەش، وداڵی گەرمەسێر، ودووپشک، ومشک، وسەگی هار
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
کات سوڕانەوەى تەواو کرد وگەڕایەوە وەکو ئەو ڕۆژەی خواى گەورە ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد: ساڵێک دوازدە مانگە، چوار مانگیان حەرامکراون (پیرۆزن): سیانیان لەدوای یەکن: (زو ئەلقەعدە:ذُو القَعْدَةِ)، و (زو ئەلحیجە:ذُو الحَجَّةِ)، و (موحەرەم:المحرمُ)، و(ڕەجەبی موزەر:رَجَبُ مُضَرَ)
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی