+ -

عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما قَالَ:
كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي سَفَرٍ، فَرَأَى زِحَامًا وَرَجُلًا قَدْ ظُلِّلَ عَلَيْهِ، فَقَالَ: «مَا هَذَا؟»، فَقَالُوا: صَائِمٌ، فَقَالَ: «لَيْسَ مِنَ البِرِّ الصَّوْمُ فِي السَّفَرِ»، وَفِي لَفْظٍ لِمُسلِمٍ: «عَلَيْكُمْ بِرُخْصَةِ اللهِ الَّذِي رَخَّصَ لَكُمْ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1946]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری كوڕی عبد اللە وە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا بوو، قەرەباڵەغیەکی بینی وخەڵکانێک سێبەریان دروست کردبوو بۆ پیاوێک، ئەویش فەرمووی: «ئەمە چییە؟»، ووتیان: ڕۆژووی گرتووە، فەرمووی: «لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا»، و لە گێڕانەوەى (مسلم)دا فەرمووی: «سوود لە ئەو ڕوخسەتانەى خودا وەربگرن کە پێتانى بەخشیووە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1946]

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- لە گەشتێکدا بوو، پیاوێکی بینی کە خەڵک لە دەوری کۆبوونەتەوە، و سێبەریان بۆ كردبوو بەهۆی گەرمی تیشكی خۆر و تینوێتی زۆرەوە، فەرمووی: چییەتی؟ ووتیان: بەڕۆژووە، فەرمووی: لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، پابەند بن بە ڕوخسەتی خوداوە کە بۆ ئێوەی بڕیار داوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی ئاسانكاری شەریعەتی ئیسلام.
  2. ڕۆژووگرتن لە سەفەردا ؛ ڕێگەپێدراوە، وڕۆژوو نەگرتن لە سەفەردا بەهۆی ڕوخستەوە ؛ بەهەمان شێوە ڕێگەپێدراوە.
  3. ڕۆژووگرتن لەکاتى سەفەردا ئەگەر ببێتە هۆی ناڕەحەتی زۆر ؛ مەکروهە، بەڵام ئەگەر بگاتە ئاستی تیاچوونی ئەوا لەم حاڵەتەدا حەرامە.
  4. نەوەوی دەڵێت: (كاتێك دەفەرموێت: «لە چاکەکاری نییە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا»)؛ ماناکەی ئەوەیە: ئەگەر قورس وناڕەحەت بوو لەسەرتان و ترسی زیانتان هەبوو، و ڕەوتی فەرموودەکەیش ئەم لێکدانەوەیە دەخوازێت.
  5. گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە هاوەڵان وپرسیارکردنی سەبارەتیان.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی داری مەجەری الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر