عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما يبلغ به النبي صلى الله عليه وسلم : «الرَّاحمون يرحَمُهمُ الرحمنُ، ارحموا أهلَ الأرضِ، يرحمْكم مَن في السماءِ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە بەزەییەکان الرحمان* بەزەیی وڕەحمیان پێدەکات، ئەگەر بە بەزەیی وبە ڕەحم بن لەگەڵ ئەوانەی لەسەر زەویدان؛ ئەوا ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە ڕەحم وبەزەیی بە ئێوەدا دێتەوە».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(بە بەزەییەکان (بە ڕەحمەکان)): ئەوانەی کە ڕەحم وبەزەییان دێتەوە بە مرۆڤەکان وئاژەڵەکان وبە چاکە وڕێز وهاوسۆزییەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن، (الرحمان بەزەیی وڕەحمیان پێدەکات): واتا خوای گەورە ڕەحمیان پێدەکات لێرەدا بە ناوی (الرحمــــن)* هاتووە کە یەکێکە لە ناوەکانی خوای گەورە، وخودا پاداشتیان دەداتەوە وچاکەکار دەبێت بەرامبەریان چونکە پاداشتەکان لە ڕەگەزی کردەوەکانە، (بە بەزەیی (بە ڕەحم) بن لەگەڵ ئەوانەی لە سەر زەویدان): ئەمە بە شێوەیەکی گشتی باسکراوە کە هەموو جۆرە دروستکراوەکان وبوونەوەرەکان دەگرێتەوە، پێویستە مرۆڤ بە ڕەحم بێت بەرامبەر کەسی چاکەکار وگوناهبار ودڕندە وباڵندەکان، (ئەو زاتەی لە ئاسمانە بەزەیی بە ئێوە دێتەوە): واتا ئەو خودایەی کە لە سەرووی ئاسمانەکانەوەیە بەزەیی وڕەحم بە ئێوە دەکات، ونابێت بووترێت (من في السماء) کە لە فەرموودەکەدا هاتووە مەبەست پێی موڵکی خودایە یان جگە لەم تەئویل کردنانە، بەرزی وبڵندی خوای گەورە بە سەر دروستکراوەکانیەوە دووپاتکراوەتەوە لە قورئان وسونەت ویەکدەنگی ئومەتدا، ومەبەست ئەوەیە نییە کە (في السماء) واتە خودا لە ناو ئاسمانەکانە، بەڵکو (في) بە واتای (علی) دێت واتە: خودا لە سەرەوەی ئاسمانەکانەوەیە وبڵندە بە سەر هەموو دروستکراوەکانیدا. *[الرحمان (الرحمــــن): یەکێکە لە ناوەکانى خواى گەورە بە واتای بە ڕەحم ومیهرەبان دێت].

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕەحمەت وبەزەیی بەندە بە قورئان وسونەتەوە، بۆیە جێبەجێکردنی سنوورە شەرعییەکان (الحدود) وتۆڵە سەندن لە کەسێک بە هۆی ئەنجامدانی بۆ حەرامکراوێک پێچەوانەی ڕەحمەت وبەزەیی نییە.
  2. خوای گەورە لە سەرووی ئاسمانەوەیە، وبەرزە وبڵندە بە سەر هەموو بوونەوەرەکانی.
  3. دڵنیابوون ودووپاتکردنەوە لە بوونی سیفەتی (الرحمة - ڕەحمەت وبەزەیی) بۆ خوای گەورە.
زیاتر