عن عمرو بن العاص رضي الله عنه أنه سمع رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إِذَا حَكَمَ الحَاكِمُ فَاجْتَهَدَ ثم أَصابَ فله أَجْرَان، وإِذا حَكَمَ فَاجْتَهَدَ ثم أَخْطَأَ فله أَجْرٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمرو کوڕی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەگەر دادوەر حوکمێکی کرد وکۆششی کرد (لەو حوکمەدا)؛ پاشان (حوکمەکەی) ڕاست بوو ئەوا دوو پاداشتی بۆ هەیە، وئەگەر حوکمێکی کرد وکۆششی کرد (لەو حوکمەدا)؛ پاشان (حوکمەکەی) هەڵە بوو ئەوا یەک پاداشتی بۆ هەیە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەگەر دادوەر (حاکم) هەوڵ وکۆششی خۆی دا لە مەسەلەیەکدا هەتاوەکو بەهۆی کۆششەکەى گەیشت بە لێکدانەوەیەک کە باوەڕی وایە ڕاست وهەقە لە مەسەلەکەدا، پاشان ئەگەر حوکم وبڕیارەکەى ڕاست وهەق بێت، ئەمیش مەبەستی خواى گەورەیە لە حوکمەکانیدا، ئەوا ئەم دادوەرەوە دوو پاداشتی بۆ هەیە: پاداشتی ئیجتیهاد کردن، پاداشتی بڕیاردان بە هەق وڕاستی. وئەگەر کۆششی کرد؛ بەڵام نەگەیشت بە هەق وڕاستی لە مەسەلەکەدا، ئەوا یەک پاداشتی بۆ هەیە؛ ئەویش پاداشتی ئیجتیهادەکەیە، چونکە کۆشش کردن بۆ گەڕان بە دوای هەق وڕاستیدا پەرستنە، بەڵام پاداشتی بڕیادارن بە هەق وڕاستی دەستناکەوێت، و لەسەر ئەمە گوناهبار نابێت چونکە هەوڵ وکۆششی خۆی داوە وئیجتیهادی کردووە بە بێ کەمتەرخەمی، بە مەرجێک زانا بێت وکەسێکی شیاو بێت بۆ ئیجتیهاد کردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان