عن عائشة رضي الله عنها مرفوعاً: «اللهم من وَلِيَ من أمر أمتي شيئاً، فشَقَّ عليهم؛ فاشْقُقْ عليه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە
فەرموودەکە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە بۆ ئەو کەسانەی کە کارێکی بچووک یان گەورەی مسوڵمانان دەکەوێتە ژێر دەستیان وقورسی دەخەنە سەر مسوڵمانان لە بەجێهێنانی کارەکەدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزا دەکات لەو جۆرە کەسانە بەوەی کە خوای گەورە هاوشێوەی کردەوەی خۆیان سزایان بدات (بە قورس کردنی کارەکان لە سەریان).