عَن قُطْبَةَ بنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ مُنْكَرَاتِ الأَخْلاَقِ وَالأَعْمَالِ وَالأَهْوَاءِ».

[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 3591]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە قوتبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو:
«اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ مُنْكَرَاتِ الأَخْلاَقِ وَالأَعْمَالِ وَالأَهْوَاءِ». واتە: «خودایە؛ پەنات پێدەگرم لە هەموو ڕەوشت وکردەوە وئارەزوویەكی ناپەسەند وخراپ».

[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 3591]

شیکردنەوە

یەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذ بِكَ:خودایە؛ پەنات پێدەگرم)؛ داوای داڵدە وبە هاناوە هاتن تەنها لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ یەكێكی تر، (مِنْ مُنْكَرَاتِ:لە خراپەی)؛ ئەو شتانەی خودا وپێغەمبەرەكەی نەهیان لێكردووە، (الأَخْلاَقِ:ڕەوشتەكان)؛ وەكو حەسوودی وخۆبەگەورەزانین، (و)؛ خراپەی، (الأَعْمَالِ:كردەوەكان)؛ وەكو جوێن وتانەدان، (و)؛ لە هەموو (الأَهْوَاءِ:ئارەزووەكان)؛ كە نەفس ئارەزووی دەكات وپێچەوانەی شەریعەتە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلەپایەی ئەم نزایە وسونەتە بخوێندرێت.
  2. ئیماندار بەپەرۆشە لەسەر دوورکەوتنەوە لە ڕەوشتە ناشیرینەکان وکردەوە خراپەکان، وهۆشدارە سەبارەت بەوەی تووشی شوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو وشەهوەتە فەوتێنەرەکان نەبێت.
  3. دابەشبوونی ڕەوشتەکان وکردەوەکان وهەوا وئارەزووەکان بۆ باش -خێر- وخراپ -شەڕ-.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (33)
زیاتر