عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا أراد الله تعالى رحمة أُمَّة، قَبض نبيَّها قبلها، فَجَعَلَهُ لها فَرَطًا وسَلفًا بين يديها، وإذا أراد هلَكَةً أُمَّة، عَذَّبَها ونَبِيُّهَا حَيٌّ ، فأهْلَكَها وهو حَيٌّ يَنظرُ، فأقرَّ عينَه بِهَلاَكِهَا حين كذَّبُوه وعَصَوا أمرَه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «وئەگەر خواى گەورە ڕەحمەتی بۆ ئومەتێک بوێت؛ ئەوا پێغەمبەرەکەیان پێش لەناوچوونی ئەوان دەمرێت، ودەبێتە شەفاعەتکار وپێشینێک بۆ ئەوان، وئەگەر خواى گەورە بیەوێت ئومەتێک لەناوببات؛ ئەوا سزایان دەدات لەکاتێکدا پێغەمبەرەکەیان زیندووە، بۆیە تیادەچن وپێغەمبەرەکەیان سەیری تیاچوونیان دەکات؛ بەهۆی ئەمەوە دڵنەوایی بە پێغەمبەرەکە دەبەخشێت چونکە ئەوان بە درۆیان خستەوە وسەرپێچی فەرمانەکانیان کرد».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ ئومەتێک بوێت ئەوا پێغەمبەرەکەیان دەمرێت وئەوان لە پاش مردنی پێغەمبەرەکە هەر دەمێننەوە، وپێغەمبەرەکە پێش ئەوان دەچێتە بەهەشتەوە ودەبێت بە شەفاعەتکار بۆیان، لە فەرموودەکەى تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (أنا فرطكم على الحوض) واتە: (من لە پێش ئێوە لەسەر گۆلاوەکە -حەوزەکە- دەبم)؛ بە واتایەکی تر من لە پێش ئێوە لەسەر گۆلاوی کەوسەر دەبم بۆ ئەوەى ئاوی خواردنەوەتان بۆ ئامادە بکەم. (وئەگەر خواى گەورە ئومەتێک لەناوببات، ئەوا سزایان دەدات لەکاتێکدا پێغەمبەرەکەیان زیندووە): هەروەکو ئەوەى ڕوویدا بەسەر نوح -علیه الصلاة والسلام- وقەومەکەى وپێغەمبەرانی تریش. لێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی میهرەبانی وڕەحمەتی خواى گەورە دەکات بەسەر ئەم ئومەتەوە، وئەویش ڕەحمەتێکە نێردراوە بۆ ئەم ئومەتە -علیه الصلاة والسلام-، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَآ أَرْسَلْنَـٰكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَـٰلَمِينَ} [الأنبیاء: 107] واتە: {وە (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کە ڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان}، وخواى گەورە پەیمانى داوە کە ئەم ئومەتە لەناو نەبات ئەگەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێشتا زیندوو بێت لە نێوانیاندا، و لەگەڵ ئەمەشدا خواى گەورە فەزڵ وڕێزلێنانى زیاتری پێیان بەخشی، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} [الأنفال: 33] واتە: {وە بەڕاستی خوا سزایان نادات لەکاتێک دا تۆ (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) لەناویاندا بیت ھەروەھا خوا تووشی سزایان ناکات لەکاتێکدا ئەوان داوای لێبوردن لە خوا بکەن}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر