عن أنس رضي الله عنه مرفوعاً: جاء رجل إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، أصَبْتُ حدًّا، فَأَقِمْه عليَّ، وحضرت الصلاة، فصلى مع رسول الله صلى الله عليه وسلم فلمَّا قضى الصلاة، قال: يا رسول الله، إني أصَبْتُ حَدًّا فأقم فيَّ كتاب الله. قال: «هل حَضَرْتَ مَعَنَا الصلاة»؟ قال: نعم. قال: «قد غُفِر لك».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تاوانێکم کردووە دەبێت سنوورم لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە، وئامادەى نوێژکردن بوو، لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد وکاتێک نوێژکردن تەواو بوو، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تاوانێکم کردووە کە دەبێت سنوورم (حەدم) لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ بۆیە حوکمی کتێبی خواى گەورە (قورئان) لەسەرم جێبەجێ بکە، -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «ئایا لەگەڵ ئێمە ئامادەی نوێژکردن بوویت؟»، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «لێخۆشبوون لە تۆ بڕیاردرا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پیاوێک هات ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، تاوانێکم کردووە کە دەبێت سنوورم (حەدم) لەسەر جێبەجێ بکرێت؛ بۆیە لەسەرمی جێبەجێ بکە (واتا حوكمی خودا لەسەرم جێبەجێ بکە)، ئەنەس دەڵێت: (وپرسیاری سەبارەتی نەکرد) واتا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری نەکرد سەبارەت بە تاوانەکە ئایا چییە کە هۆکارە بۆئەوەى سنووری شەرعی لەسەر جێبەجێ بکرێت؟ ووتراوە: چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زانیاری هەبوو سەبارەت بە تاوانەکەى ولێخۆشبوونی لە ڕێگەى وەحیەوە، (ئامادەى نوێژکردن بوو، لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد ): واتا یەکێک لە نوێژەکان یان نوێژی عەسر بوو وکاتێک نوێژەکە تەواو بوو هەستا و ووتی: (ئەی پێغەمبەری خودا، تاوانێکم کردووە دەبێت سنوورم -حەدم- لەسەر جێبەجێ بکرێت): واتا حوکمی خواى گەورە لە قورئان وسونەت لەسەرم جێبەجێ بکە بەو شێوەیەی بەڵگەی لەسەر هاتووە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئایا لەگەڵ ئێمە ئامادەی نوێژکردن بوویت؟)، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: (لێخۆشبوون لە تۆ بڕیاردرا یان لێخۆشبوون لە جێبەجێکردنی سنوورەکە لەسەر تۆ بڕیاری لەسەر درا)، ومەبەست لە سنوور (حەد) سزایەکی گشتیە بۆ تەمبێکردن، ولەوەیە مەبەست شتێکی تر بێت نەک مەبەست هەقیقەتی جێبەجێکردنی سنوورەکان بێت لە ڕوانگەى شەریعەتەوە، وەکو زینا کردن ومەی خواردنەوە، وحیکمەت لەوەدایە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری سەبارەت بە تاوانەکە نەکرد ئەوەیە کە زانیاری هەبوو سەبارەت بەوەى جۆرێک لە بیانووی -عوزری- هەیە، بۆیە پرسیاری نەکرد سەبارەت بە تاوانەکە بۆ ئەوەى سنوورەکەى لەسەر جێبەجێ نەکات، چونکە ئەگەر تاوانەکەی بزانیایە ئەوا واجب بوو کە سنوورەکەى لەسەر جێبەجێ بکات ئەگەرچیش تەوبەی کردبێت؛ چونکە تەوبە کردن نابێتە هۆی جێبەجێنەکردنی سنوورەکان جگە لە سنووری کەسی ڕێگر وچەتە چونکە ئایەتی لەسەر هاتووە، وهەروەها سنوور جێبەجێ ناکرێت لەسەر کافرێک کە زینای کردبێت وپاشان ببێت بە مسوڵمان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر