عن ابن مسعود رضي الله عنه مرفوعاً: أن رجلاً أصاب من امرأةٍ قُبْلَةً، فأتى النبي صلى الله عليه وسلم فأخبره، فأنزل الله تعالى : (وأقم الصلاة طَرَفَيِ النَّهَار وزُلَفًا مِنَ اللَّيلِ إِنَّ الحَسَنَاتِ يُذْهِبنَ السَّيِئَات) [هود: 114] فقال الرجل: ألي هذا يا رسول الله؟ قال: «لِجَمِيعِ أُمَّتِي كُلِّهِم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێکی ماچی ئافرەتێکی کرد، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وئەمەى بۆ باسکرد، خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ ۚ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ} [هود: 114] واتە: {وە نوێژ ئەنجام بدە لەم سەر و ئەوسەری ڕۆژدا (لەبەیانیان و ئێواراندا) و لە بەشێک لەشەودا چونکە بەڕاستی (کردەوە) چاکەکان (کردەوە) خراپەکان لادەبەن ودەیانسڕنەوە}»، پیاوەکە ووتی: ئایا ئەم ئایەتە سەبارەت بە من دابەزیووە؟ ئەویش فەرمووی: «بۆ هەموو ئومەتەکەم، هەموویان».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پیاوێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بەناوى (ئەبو الیسر) ماچی ئافرەتێکی نامەحرەمی کرد، وپەشیمان بوویەوە لەم کارە وهات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- وباسی ئەمەى بۆی کرد، لە پاش ئەمە خواى گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: : {وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ}: واتا نوێژ ئەنجام بدە لەم سەر و ئەوسەری ڕۆژدا (لەبەیانیان و ئێواراندا)، مەبەست نوێژی بەیانی وعەسرە، {وَزُلَفًا مِّنَ اللَّيْلِ}: واتا هەروەها ئەو دوو نوێژە ئەنجام بدە کە لە سەرەتای شەودا هەن کە ئەوانیش نوێژی مەغریب وعیشان. {إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ}: واتا ئەم پێنجە نوێژە هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانە بچووکەکان، ولە نێو ئەو تاوانانەش ئەوەى ئەم پیاوە کردی، پیاوەکە ووتی: (ئایا ئەم ئایەتە سەبارەت بە من دابەزیووە؟): واتا ئایا ئەم لێخۆشبوونە تایبەت بە من یان بۆ هەموو خەڵکی. ئەویش -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: (بۆ هەموو ئومەتەکەم، هەموویان): واتا ئەم پێنج نوێژە هۆکارن بۆ لێخۆشبوون لە هەموو تاوانە بچووکەکان بۆ هەموو ئومەتەکەم. ولە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: ((«ما من مسلم يذنب ذنبًا ثم يتوضأ فيصلي ركعتين ثم يستغفر الله تعالى لذلك الذنب إلا غفر له» واتە: «هەر مسوڵمانێک گوناهێک بکات پاشان دەستنوێژ بگرێت ودوو ڕکات نوێژ بکات وداواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات لەو گوناهە؛ ئەوا (خواى گەورە) لە گوناهەکەى خۆش دەبێت» پاشان ئەم دوو ئایەتەی خوێندەوە: {وَمَن يَعْمَلْ سُوٓءًا أَوْ يَظْلِمْ نَفْسَهُۥ ثُمَّ يَسْتَغْفِرِ ٱللَّهَ يَجِدِ ٱللَّهَ غَفُورًا رَّحِيمًا} [النساء: 110] واتە: {وە ھەرکەسێک کردەوەیەکی خراپ بکات یان ستەم لە خۆی بکات پاشان داوای لێخۆشبوون لە خوا بکات دەبینێت خوا لێبوردە و میھرەبانە}، {وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا۟ فَـٰحِشَةً أَوْ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلُوا۟ وَهُمْ يَعْلَمُونَ} [ال عمران: 135] واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لە خۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە ئەمجا داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان ئایا کێ دەبوورێت لە گوناھەکان بێجگە لە خوا؟ وە بەردەوام نابن لەسەر ئەوەی کە کردوویانە لە کاتێکدا بزانن (گوناھە)} )) [رواه أحمد: 47]. وئەمیش لە فراوانى ڕەحمەتی خواى گەورەیە کە پێنج نوێژە فەرزەکان وهەروەها نوێژە سونەتەکان هۆکارن بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکان ئەگەر نا هەمووی تیا دەچوو.