لیستی فەرموودەکان

دوو مردارەوە بوو ودوو خوێنتان بۆ حەڵاڵکراوە، دوو مردارەوە بووەکە: ماسی وکولە، دوو خوێنەکە: جگەر وسپڵ
عربي الإنجليزية الأوردية
لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووین -ڕەزاى خواى لێبێت- وبانگی کرد کە سفرەیەکی خواردن ئامادە بکرێت، ولە سەر سفرەکە گۆشتی مریشک هەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکمان سەربڕی وخواردمان
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی) گۆشتی گوێدرێژ، وڕوخسەتی داوە (بە خواردنی) گۆشتی ئەسپ
عربي الإنجليزية الأوردية
بەدڵنیاییەوە، خودا وپێغەمبەرەکەى فرۆشتنی مەی ومردارەوەبوو وبەراز وبتەکانیان حەرامکردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەوە ڕزقێکە خودا پێتانی بەخشیووە؛ ئایا هیچ شتێک لە گۆشتەکەى لە لاتان ماوە پێمانی ببەخشن بۆئەوەى بیخۆین؟ هەندێک لە گۆشتەکەیمان نارد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ولێی خوارد
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرشتێک لە ئاژەڵ ببڕدرێت لەکاتێکدا زیندووە؛ ئەوا گۆشتێکی مردووە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە کوشتنی مارمێلەکەکان، وفەرمووی: فووی دەکرد (بەسەر ئەو ئاگرەی کە) ئیبراهیم (فڕێدرایە نێویەوە)
عربي الإنجليزية الأوردية
هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە (لە خواردنی گۆشتی): هەموو ئاژەڵێکی كەڵبەدار لە دڕندەکان (گۆشتخۆرەکان)، ولە هەموو ئاژەڵێكی چڕنوكدار لە باڵندەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- نەهی کردووە: لە سواربوون یان خواردنەوەى شیری وشترێک کە شتی بۆگەن بخوات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئوم حوفەید پوری ئیبن عەباس کەشک وپەنیر وبزنمژۆکی وەکو دیاری بەخشی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- کەشک وپەنیرەکەى خوارد، بەڵام وازى لە بزنمژۆکەکە هێنا؛ چونکە حەزی لێی نەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
خەڵکانێک ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، خەڵکانێک گۆشت بۆ ئێمە دەهێنن؛ نازانین، ئایا ناوی خودایان لەسەری هێناوە یان نا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناوی خودا بهێنن وبیخۆن
عربي الإنجليزية الأوردية