عن عائشة رضي الله عنها : أنّ قومًا قالوا: يا رسول الله إنّ قومًا يأتوننا باللحم لا نَدري أَذَكروا اسمَ الله عليه أم لا، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «سَمُّوا الله عليه وكُلُوه».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «خەڵکانێک ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، خەڵکانێک گۆشت بۆ ئێمە دەهێنن؛ نازانین، ئایا ناوی خودایان لەسەری هێناوە یان نا؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناوی خودا بهێنن (بڵێن: -بسم الله-) وبیخۆن».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە خەڵکانێک هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپرسیاریان لێیکرد سەبارەت بە ئەو گۆشتانەى بۆیان دێت لە لایەن هەندێک مسوڵمانەوە، کە ماوەیەکی زۆر نابێت بوونە بە مسوڵمان بۆیە نازانن سەبارەت بە هەندێک لە حوکمەکانى ئیسلام، ونازانین ئایا ناوى خودایان هێناوە لە کاتى سەربڕینی ئاژەڵەکە یان نا؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێیانکرد کە ناوى خودا بهێنن (بڵێن: -بسم الله-) لە کاتى خواردنی گۆشتی ئاژەڵەکە وگۆشتەکە بخۆن، لە هەندێک گێڕانەوەى تردا فەرمووی: (سَمُّوْا الله أَنْتُمْ وَكُلُوا) واتە: (ئێوە ناوی خودا بهێنن؛ وبیخۆن)، ئەمیش جۆرێکە لە لۆمە کردن، هەروەکو ئەوە وایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیان بڵێت: ئەوەى خەڵکانی تر ئەنجامی دەدەن؛ پەیوەندی بە ئێوە نییە، چونکە ئاشکرا دیارە حەڵاڵە چونکە مسوڵمان ئاژەڵەکەى سەربڕیوە، بەڵکو ئەوەى گرنگە کە ئێوە ئەنجامی دەدەن، بۆیە ناوی خودا بهێنن (بڵێن: -بسم الله-) وبیخۆن، بەهەمان شێوە ئەگەر گاوڕێک -نەسڕانیەک- یان جولەکەیەک گۆشتی ئاژەڵێکی پێشکەش کرد بە مسوڵمان، ئەگەر مسوڵمانەکە زانی تەنها ناوى خودای لەسەر هێناوە وسەری بڕیوە؛ ئەوا پێویست ناکات زیاتر قووڵ بێتەوە لەسەر بابەتەکە، بەڵام ئەگەر مسوڵمان دڵنیا بێت لەسەر ئەوەى ناوى خودای لەسەر نەهێنراوە -لە کاتی سەربڕینی- یان سەر نەبڕاوە بەڵکو بە شێوازێکی تر وەکو لە کارەبادان وخنکان ڕۆحی دەرچووە؛ لەم حاڵەتەدا ئەو گۆشتە حەڵاڵ نییە ونابێت مسوڵمان بیخوات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر